پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27
تایبەت
دانیشتنی پەرلەمانی عیراق
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە (6)ی خۆیدا بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا، کۆبوونەوەیەکی چوار سەعاتی ئەنجامدا و زنجیرەیەک بڕیاری گرنگی پەسەندکرد، لەوانەش پێداچوونەوە و ڕەوانەکردنی سەرجەم دۆسیە و پڕۆژە گوماناوییەکانی کارەبا لە ساڵی 2005ەوە بۆ دەستەی دەستپاکی و سیستەمی دادوەری.
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بە PUKMEDIA ی
راگەیاند: ئەمڕۆ 27ی7ی2026 دانیشتنی ژمارە 6 لە وەرزی دووەمی ساڵی یەکەمی یاسادانان بەڕێوەچوو، دانیشتنەکە
بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە سوڕەتی (الإنسان ) دەستی پێکرد، پاشان وەزیری
کارەبای حکومەتی فیدراڵ بانگهێشتی پەرلەمان کرا، سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا و
وزە، لە عیراق، نزیکەیی چوار سەعات گفتوگۆ لە بارەی پرسەکانی تایبەت بە کارەبا
بەردەوام بوو.
راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئەم چەند خاڵێکی خستە
دەنگدانەوە و دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی بەدەستهێنا، خاڵەکانیش بریتی بوون لە:
1- کردنەوە و
پێداچوونەوەی سەرجەم دۆسیە و پڕۆژەکانی کارەبا کە لە ساڵی 2005ەوە تا
ئێستا جێبەجێ کراون و گومان یان کێشەی گەندەڵییان تێدایە.
هەر پێشێلکاری و سەرپێچییەکی یاسایی یان دارایی کە بە بەڵگەوە
سەلمێنرا ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی (هيئة النزاهة) و سیستەمی دادوەری (القضاء)
بکرێت بۆ سزادانی بەرپرسان
2- وەزارەتی
کارەبا پابەند کرا پێش دەستپێکردنی هەر وەرزێک، پلانی کارکردن پێشکەش بە پەرلەمان
بکات بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
3- پێداچوونەوەیەکی
گشتگیر بۆ هەموو گرێبەستەکانی وەبەرهێنان دەکرێت (بەتایبەت ئەوانەی کە سوودی گشتی
یان پێوەری تەکنیکییان نەبووە، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی ئەو کەس و لایەن
و کۆمپانیایانەی کە هۆکاری بەفیڕۆدانی سامانی گشتین.
4- هاندانی
بەکارهێنانی وزەی خۆری ماڵان ، بە شێوەیەک کە بانکی مەرکەزی و بانکە ئەهلییەکان بە
سودێکی کەم یان بەبێ سود قەرز بە هاونیشتمانیان بدەن، بەڵام بەشێوەیەک کە ڕەچاوی
کاتی گەڕانەوەی قەررزەکە بکەن.
5- لەلایەن
وەزارەتی کارەباوە ئاسانکاری تەکنیکی و کارگێڕی بکرێت بۆ مەبەستی بەستنەوەی
سیستەمی سود وەرگرتن لە وزەی خۆر، بە تۆڕە گشتی یەکانەوە.
6- پێکهێنانی
لیژنەیەکی تایبەت لەهەریەک لە لیژنەکانی ( دارایی، کارەبا، پلاندانان و نەوت،و
وەبەرهێنان، بۆ بەدواداچوونی وردی جێبەجێکردنی ئەم ڕاسپاردانە.
7- پابەندکردنی
وەزارەتی نەوت بە دابینکردنی سووتەمەنی پێویست بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی
بەرهەمهێنانی کارەبا، بەتایبەت لەم قۆناغە و وەرزە سەختانەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

