بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27
پەڕەی سەرەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
ئەنجومەنی باڵای دادوەری
دادگای لێکۆڵینەوەی نەجەف دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە بە ناوی نووسینگەی سەرۆکی
ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لێژنەی دژە گەندەڵییەوە باج و سەرانەی لە بەرپرسانی
پارێزگاکە وەرگرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی7ی2026، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد، دادگای لێکۆڵینەوەی نەجەف دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە
بە مەبەستی بڕینەوەی پارە و سەرانەسەندنی دارایی (سەپاندنی باج و هەڕەشە) لە
بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانووبەرەی پارێزگای نەجەف، خۆی وەک فەرمانبەری نووسینگەی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لێژنەی ناوەندیی دژە گەندەڵی لە سەرۆکایەتی
وەزیران ناساندبوو.
راشیگەیاندووە: تۆمەتبارەکە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بەڕێوەبەری
تۆمارکردنی خانووبەرەوە کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە لە کۆبوونەوەدایە
لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە مەبەستی ئیمزاکردنی بڕیارنامەکان و ناوی
بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانوبەرە لەناو لیستی فەرمانی دەستگیرکردندایە، هەروەها
دەتوانێت ئەو رێکارانە لەبەرانبەر بڕێک پارەدا هەڵبوەشێنێتەوە و
روونیشیکردووەتەوە: تۆمەتبارەکە پێشتریش سەرانەی لە بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نەجەفی
ئەشرەف و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای پارێزگاکەش سەندووە.
لەئێستاشدا دادگا رێکارە یاساییە پێویستەکانی گرتووەتە بەر و
بەڵگەکانی کۆکردووەتەوە و توانیویەتی تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات، هەروەها وتەکانی
بە شێوەی دادوەری تۆمار کراون بە مەبەستی رەوانەکردنی بۆ دادگای تایبەتمەند تاوەکو
بەپێی یاسا دادگایی بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

