دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27
نوسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئەدریان ئایسڵستاین
ئەمڕۆ 27-7-2026 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لەشاری هەولێر، پێشوازیکرد لە “ئەدریان ئایسڵستاین” کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵۆگۆرکرا لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکان و پێگەی هەرێمی کوردستان لەناو ڕووداوەکانی ناوچەکەدا، دەرباز کۆسرەت رەسول هەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی دووپاتکردەوە کە، بە هیچ شێوەیەک بەشێک نەبووین لە جەنگ و نابینە بەشێک لە ئاڵۆزییەکان.
وتیشی: ئاڵۆزی و بارودۆخە سەختەکانی ناوچەکە، یەکگرتوویی و یەکڕێزیی لایەنە سیاسییەکان بەهێزتر دەکات، چونکە تەنیا لەڕێگەی تەبایی و یەکدەنگییەوە دەتوانرێت بە باشترین شێوە خزمەتی گەلەکەمان بکەین و هیواخوازین پەرلەمان و حکومەت ڕەنگدانەوەی ئەو بنەما سەرەکیانەبن.
لە کۆتایی دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی ئاڕاستەی شانشینی هۆڵەندا کرد لە بەرانبەر هاوکاری بەردەوامی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمدا، بە ئامانجی درێژەدان بە هەماهەنگییەکان و فراوانکردنی زیاتریان لە ئایندەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
10:12 AM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
10:31 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27 -
هەولێر قەرزاری کەس نیە، خەرمانی کەسیش ، بەشی دانەوەی قەرزی هەولێر ناکا
بیروڕا 03:02 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
عیراق 02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
کوردستان 01:55 PM - 2026-07-27 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27






.jpg)
دابەزێنە

