زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
عیراق 02:31 PM - 2026-07-28
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
سەردانی زەیدی بۆ تورکیا
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق بەسەردانێکی
رەسمی گەیشتە تورکیا و پرسی ئاو و وەبەرهێنان و ئەمنی و ئابوری لەگەڵ بەرپرسانی
ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
بەپێی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی
عیراق، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە تورکیا.
لە سەردانەکەیدا، زەیدی چاوی بە ڕەجەب
تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار و بەرپرسانی
پلەباڵای ئەو وڵاتە دەکەوێت و چەندین پرسی جێی بایەخی هەردوو لا تاوتوێ دەکەن.
هاوکات، سەرۆکوەزیران، لە پۆستێکیدا کە لە
پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: لە سەردانەکەمان بۆ تورکیا
باس لە پرسی وەبەرهێنان و ئاو و رێگەی گەشەپێدان دەکەین.
دەشڵێت: لەگەڵ تاوتوێکردنی پرسی ئابوری و
ئەمنی لەگەڵ هەوڵەکان بۆ فەراهەمکردنی
سەقامگیری تاوتوێ دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە، لەبارەی
ڕێزگرتن لە سەروەریی خاک و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرەوە، زەیدی لە وتارێکیدا بۆ
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ئاماژە بەوە دەکات، ئاسایشی عیراق و تورکیا لەسەر بنەمای
ڕێزگرتنی دوولایەنە بۆ سەروەریی خاک و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوانە
ڕێکخراوەکان، پێویستی بە هاوکارییەکی بەهێز هەیە، چونکە گەشەپێدان تەنیا لە سایەی
ئاسایش و سەقامگیریدا گەشە دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرۆکوەزیرانی عیراق، رۆژی 13ی7
سەردانی ئەمریکای کرد و پرسی ئابوری و وزە و رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی بوو، هەروەها رۆژی 23ی ئەم مانگە سەردانی تارانی کرد و
پرسی ئەمنی و سنوورەكانی نێوان هەردوو وڵات لە كاتی ئاڵۆزییانەکاندا
باس کران، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی سعودیە بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

