دی ئێن ئۆ: به‌رهه‌مهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابه‌زیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28
وێبسایتی دی ئێن ئۆ
کارمەندێکی كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی تاوكێ له زاخۆ، به‌ڵام ئاماره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كۆمپانیاكه له‌چاره‌کی دووه‌می ئه‌م ساڵدا دابه‌زینێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له كێڵگهكانیاندا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره مه‌یدانییه‌كانیان له 9ی نیسانی 2026 و ده‌ستكردن به لێدانی هه‌شت بیری نه‌وت، كێڵگه‌ی تاوكێ له 28ی حوزه‌یران و كێڵگه‌ی پیشخاپوور له 11ی ته‌ممووزدا كاركردن تێیاندا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كان، ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تێكڕای به‌رهه‌می نه‌وتی كۆمپانیاكه له چاره‌کی دووه‌می ئه‌مساڵدا ته‌نیا 273 به‌رمیل بووه له رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش به رێژه‌ی 99.9% دابه‌زیوه له‌كاتێكدا له وه‌رزی یه‌كه‌می 2026 دا رۆژانه 39,600 به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرا، ئه‌م بڕه زۆر كه‌متره له به‌رهه‌می چاره‌کی دووه‌می ساڵی 2025 كه رۆژانه 56,070 به‌رمیل بووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیه‌كه، قه‌باره‌ی فرۆشی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان له چاره‌کی دووه‌مدا گه‌یشتووه‌ته سفر، له‌كاتێكدا له‌چاره‌کی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا رۆژانه 14,753 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه.
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاندووه، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ زیادكردنی خێرای به‌رهه‌مهێنان له ئاینده‌دا، به‌ستراوه‌ته‌وه به سێ مه‌رجی سه‌ره‌كی، ئه‌وانیش سه‌لامه‌تی و توانای ته‌كنیكی ژێرخانی كێڵگه‌كان كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ پهككهوتبوون، پاراستنی باری ئه‌منی ناوچه‌كه و رێكخستنی كاروباری لۆجستی بۆ هه‌نارده‌كردن، هه‌روه‌ها بڕیاریشه كۆمپانیاكه له 13ی ئاب ڕراپۆرتی كاتی خۆی بڵاوبكاته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

