riklam

دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد

کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28
وێنەیەکى کۆنگرەکە PUKMEDIA

وێنەیەکى کۆنگرەکە

ئاسایشی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 685 سکەی ئەسڵی زیو کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 12 و 13ی زاینی و سێ تۆمەتباریشی لەم کەیسەدا دەستگیرکرد، هاوکات سکەکانیش لەلایەن دەزگاى ئاسایشى هەرێمەوە رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کران.

ئەمڕۆ سێ شەممە 28ى7ى2026  لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا عه‌قید كارزان شێركۆ وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمى کوردستان، رایگەیاند: لە پرۆسەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە کاتی مامەڵەکردن بە 685 سکەی ئەسڵی زیو کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 12 و 13ی زاینی، دەستی بەسەر سکەکاندا گرت و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ تۆمەتبار لە کاتى مامەڵە کردن کە دەیانویست سکە مێژوویەکان بەلایەنى دووەم بفرۆشن دەستگیرکران و ئێستاش سکەکان رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى دەکەین.

روونى کردەوە: بە بڕیارى دادوەر و بە پێى ماددەى 24 لە یاساى ژمارە 5ى ساڵى 2021 یاساى پاراستن و بەڕێوەبردنى شوێنەوار و کەلەپور لە هەرێمى کوردستان تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا هاشم حەمە عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی، رایگەیاند: خۆشحاڵین بۆ جارى دووەم بڕێکى دیکەى سکەى مێژوویى رادەستى مۆزەخانەکەمان دەکرێت، بۆ ئێمە جێى شانازییە و بە شێوازێکى رەسمى وەردەگیرێت و لە گەنجینە دەپارێزرێت، کە توێژەران دەتوانن سودى لێ ببین و لە داهاتووشدا نمایشى دەکەین.

کاتێک رۆژنامەنوسان پرسیارى نرخ و بەهاى سکە زیویەکانیان لە بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى سلێمانى کرد، ناوبراو وەڵامیدایەوە و وتى: بەهاى مێژووییەکەى زۆر گرنگترە لەلاى ئێمە وەک لە بەهاى ئابوورییەکەى.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى سەر بە دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە ناوەڕاستى مانگى شوباتى ئەمساڵدا 272 سکەى مێژوویى کە مێژووەکەى دەگەڕایەوە بۆ سەدەى 18ى زاینى و لە کۆتاییەکانى ساڵى 2025دا دەستى بەسەردا گیرابوو رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket