سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
عیراق 02:52 PM - 2026-07-27
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار
سەرۆک کۆمار لە کاتی پێشوازیکردن لە وەفدەکە
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تەممووزی 2026 نزار
ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆشکی سەلام
لە بەغداد، پێشوازی لە وەفدێکی نوێنەرایەتی ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی
مەدەنی کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە واقیعی کاری مەدەنی و ئەو هەلانەی کە دەبنە هۆی
پەرەپێدانی ژینگەکەی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی، هەروەها ئەو ئاڵنگاریانەی
ڕووبەڕوی ڕێکخراوەکان دەبنەوە لە ئەنجامدانی پەیامەکەیاندا کرا و سەرۆک کۆمار
جەختی لەوە کردەوە، کە وەبەرهێنان لە دەسپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکاندا، کۆڵەکەکانی
سەقامگیری نیشتمانی جێگیر دەکات و دیموکراسی بەهێز دەکات، هەروەها وەک بنەمایەکی
سەرەکی بۆ بنیادنانی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی ڕۆڵی هاووڵاتی لە دروستکردنی داهاتوودا
دادەنرێت.
هەروەها نزار ئامێدی ڕوونیشیکردەوە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
ڕۆڵێکی میحوەرى دەگێڕن لە بوژاندنەوەی تواناکانی نیشتمانی و پێشکەشکردنی
دەسپێشخەرییە جۆرییەکان و چەسپاندنی کولتوری بەرپرسیارێتی و کاری هاوبەش، ئاماژەی بەوەشکرد،
کە سەرۆکایەتی کۆمار
بە چاوی هێزێکی نیشتمانی پشتیوان سەیری کاری مەدەنی دەکات، کە بەشدارە لە
زیندووکردنەوەی ڕۆحی دەسپێشخەری و بەخشین و قووڵکردنەوەی بەهاکانی هاوکاریکۆمەڵایەتی
و ئینتیما.
لە بەرامبەریشدا، ئەندامانی وەفدەکە بایەخدان و پاڵپشتی سەرۆک
کۆماریان بۆ چالاکییە مەدەنییەکان بەرز نرخاند و جەختیان کردەوە، کە بنیادنانی
هاوبەشییەکی کارا لە نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی،
هەنگاوێکی گرنگە بەرەو فراوانکردنی بەشداریی کۆمەڵایەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

