هاوپەیمانیەتیەک بۆ ئێستا و داهاتوو
بیروڕا 01:37 PM - 2026-07-04
لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، هەر
هەنگاوێک، کە بتوانێت بە ئاراستەی یەکخستنی تواناکان بڕوات و گفتوگۆ جێگەی ناکۆکی بگرێتەوە
و هاوکاری بچێتە جێگەی دوورکەوتنەوە، شایەنی پشتیوانی و هاندانە.
لەم ڕوانگەیەوە ڕێکەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکرێت وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بخوێندرێتەوە، قۆناغێک، کە
لەسەر بنەمای متمانە و بەرپرسیارێتی و بەرژەوەندی گشتی دامەزراوە و ئاسۆیەکی
روونیش لەبەردەم داهاتوو دەکاتەوە.
کۆمەڵگەی کوردستان لە ماوەی رابردوودا سەردەمانێکی تاڵی لە ململانێی
سیاسی چەشتووە و ئەو دابەشبوون و ناکۆکییانە زۆرجار لەسەر دامەزراوەکان و کەرتی
ئابووری و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان
کاریگەریی نەرێنییان هەبووە، لەسەرو هەموشیانەوە لەسەر سلێمانی بووەتە بار، بۆیە
گۆڕینی ئاراستە لە بەریەککەوتنەوە بۆ هاوکاری، تەنها بڕیارێکی سیاسی نییە، بەڵکو
وەڵامدانەوەیەکە بە پێویستییەکانی قۆناغەکە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هەر یەکەیان بە
ئەزموون و بۆچوونی جیاواز، ئێستا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی، کە چارەسەری زۆربەی
کێشەکانی هەرێم، بە گفتوگۆ و هاوکاری دەستدەکەوێت نەک بە دژایەتی و بە شەڕ.
ئەو تێگەیشتنە، ئەگەر بە کردار بپارێزرێت، دەتوانێت بناغەی متمانەیەکی
نوێ لەنێوان هێزە سیاسییەکان و هاوڵاتیان دابنێت.
ئەم ڕێککەوتنە هەروەها پەیامێکی ئاشکرای بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی
کوردستان هەیە، ئەویش ئەوەیە، کە هێزە سیاسییەکان دەتوانن لە کاتی پێویستدا
بەرژەوەندی گشتی بخەنە سەرو بەرژەوەندییە حزبییەکان. ئەم جۆرە هەڵوێستە، ئەگەر
بەردەوام بێت، دەرفەتی باشتر بۆ چاکسازی، بەهێزکردنی دامەزراوەکان و چارەسەرکردنی
بابەتە گرنگە نیشتمانییەکان دروست دەکات.
ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە هاوکاری
هەیە. ئەگەر ڕێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ ببێتە
سەرەتای پڕۆژەیەکی فراوانتر بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و چارەسەرکردنی کێشە
سەرەکییەکان، ئەوا دەتوانێت مێژوویی بێت، نەک تەنها لەبەر ئەوەی ڕێکەوتنێکی
سیاسییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئومێدی نوێ بە هاوڵاتیان دەبەخشێت.
کات نیشان دەدات ئەم ڕێکەوتنە تا چەند دەتوانێت بە ئامانجەکانی بگات،
بەڵام ئەوەی ئێستا دەکرێت بە دڵنیایی بگوترێت ئەوەیە کە ڕێگای گفتوگۆ و هاوکاری،
هەمیشە لە ڕێگای ناکۆکی و دابەشبوون، نزیکترە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی نیشتمانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27


.png)

دابەزێنە

