بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
کوردستان 01:55 PM - 2024-12-24
PUKMEDIA
بنکەی گەلاوێژ خەڵات دەبەخشێتە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
ئەمڕۆ ٢٤-١٢-٢٠٢٤ عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، پێشوازی لە د . ئیبتسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی گەلاوێژ و ئەندامانی بنکەکە کرد.
لەدیدارێکدا بەبایەخەوە دووپات لە هەماهەنگی و هاریکاری بەردەوامی نێوان هەردوولا کرایەوە بۆ پەرەپێدانی کارە رووناکبیری و رۆشبیرییەکان لە هەرێم و عیماد ئەحمەد بە گرنگییەوە ئاماژەی بە هەموو ئەو هەوڵانە کرد، کە کایەی رووناکبیری و رۆشنبیری بەرەو پێشدەخەن و تەئکیدکردەوە یەکێتی پشتیوانی لەهەر خاوەن قەڵەم ، کەسایەتی ، ناوەند ، کۆمەڵەو رێکخراوێک دەکات کەلەوچوارچێوەیەدا خزمەتی گەلەکەمان دەکەن و بەبیروهزری رۆشنیان هاوکار دەبن بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگاکەمان ، رێز لەهەموو دەنگە ئازاد و ئازاو و رووانیە جیاوازەکانیش دەگرین، هاوکات لەوڕووەوە ستایشی خزمەت و هەوڵەکانی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژی کرد و روونیکردەوە وەک هەمیشە بۆردی راگەیاندن ، بۆردی هۆشیاری هەماهەنگتان دەبن بۆ سەرخستنی هەر کاروپرۆژەیەکتان کە لە خزمەت گەشەپێدانی هۆشیاری و بیرو پێگەیاندنی نەوەیەکی رۆشنبیر بێت لە هەرێمەکەمان .
لەبەرامبەردا سەرۆکی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ سوپاس و پێزانینی پێبایانیی ئاڕاستەی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کرد لەپای هاوکارییەکانیان بۆ سەرخستنی بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ و روونیکردەوە لەپێناو شکۆی وشە و بەردەوامی کارە رووناکبیرییەکاندا گەلاوێژ بە پرۆژەو روئیایەکی نوێوە درێژە بە کاروانی خزمەتەکانی دەدات و دەیکەینە ماڵی یەکەمی هەموو رووناکبیرانی گەلەکەمان و بەبێ جیاوازی خزمەتی نووسەران دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

