قوباد تاڵەبانی: پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بووە
کوردستان 06:34 PM - 2025-03-19
نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و نیکۆلۆ فۆنتایا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە نیکۆلۆ فۆنتایا باڵیۆزی ئیتالیا و گلێن مایلز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عراق کۆبووەوە و لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا باس لە دواین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرا.
لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(19/3/2025) بەڕێوەچوون، قوباد تاڵەبانی روونی کردەوە لێکتێگەیشتنی زۆر باش لەنێوان پارتی و یەکێتی دروست بووە و لە دواین کۆبوونەوەشدا لەسەر رەشنووسی دیدگای هاوبەش بۆ حکومڕانی لە هەرێم رێککەوتوون. راشیگەیاند بەپێی ئەم دۆخە ئەرێنیەی دروست بووە، پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بووە و گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا حکومەتی داهاتووی هەرێم پێکبهێنرێت.
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتی هاوڕان کە بەپێی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت و هەروەها بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتییان، پێویستە حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو پێبکبهێنرێت.
قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەردوو وڵاتی ئیتاڵیا و ئوسترالیای کرد لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا و داوایکرد بەوپێیەی هێشتا تیرۆر مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، هەردوو وڵات بەردەوامبن لە هاوکارییەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

