قوباد تاڵەبانی: هەرێم لەهەوڵی چارەسەری بەربەستەکانی هاناردەی نەوت دایە
کوردستان 12:34 PM - 2025-03-20
نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
پێشوازی قوباد تاڵەبانی لە دانیێل روبنستین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە دانیێل روبنستین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عيراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە(20/3/2025) بە ئامادەبوونی ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم بەڕێوەچوو، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی لە گەلی کورد کرا و هەردوولا هیوایان خواست ساڵی نوێی کوردی ساڵی ئاشتی و یەکگرتوویی و پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بێت بۆ گەلی کورد.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر رەشنووسی دیدگای هاوبەش بۆ حکومڕانی، گەشبینی خۆی دەربڕی لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو.
روونیشی کردەوە، پارتی و یەکێتی هەردوولا هاوڕان لەم قۆناغەدا بەپێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەروەها بۆ خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتییان پێویستە حکومەتێكی کارا و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا. لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پەلەکردن لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و رایگەیاند حکومەتی هەرێم لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
هەردوولاش هاوڕابوون کە یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر زووتر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

