یهكهم كاروانی حاجیانی سلێمانی لهرێگهی فڕۆكهوه بهرهو سعودیه بهڕێدهكهوێت
کوردستان 10:16 AM - 2025-05-19
کەناڵی گەلی کوردستان
یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگەی ئاسمانی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەڕێکەوتن
ئەمڕۆ 19ی5ی2025 یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگەی ئاسمانی لەڕێگەی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێکەوتن
بۆ سعودیە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی-ش
رایدەگەیەنێت:" کۆی گشتی ئەو کەسانەی لەڕێگەی ئاسمانییەوە بەڕێدەکەون بۆ
بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج هەزار و 343 کەسە و لەیەکەم کاروانیشدا 144 کەسیان بەڕێکەوتن".
دانا محەمەد سەعید بەڕێوەبەری راگەیاندن و
پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمساڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لەو کەسانە دەکات کە لەڕێگەی ئاسمانییەوە بەڕێدەکەون بۆ
بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج".
" کۆی گشتی ئەو کەسانەی لەڕێگەی
ئاسمانییەوە بەڕێدەکەون بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج هەزار و 343 کەسە، کە لەپارێزگاکانی
سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی راپەڕینن، لەیەکەم کاروانیشدا ئەمڕۆ 144
کەسیان بەڕێکەوتن و تا 27ی ئەم مانگە بەڕێکەوتنیان بەردەوام دەبێت"، دانا محەمەد وایوت.
هاوکات وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئاماژەی بەوەکرد، لەڕێگەی تیروپشکەوە ژمارەیەک کورسییان بۆ وارسی شەهیدان دیاریکرد، کە ئەمڕۆ 20 لەو کەسانە لەگەڵ یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگەی ئاسمانی بەڕێکەوتن.
ئەمەش لەکاتێکدایە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لەسلێمانییەوە بەڕێگای وشکانی لە رۆژى 15ى 5ى 2025 بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوتن و تا ئێستاش 21 هەزار حاجى عیراقی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

