زیاتر لە چوار هەزار حاجی هەرێم گەیشتوونەتە مەککەی پیرۆز
کوردستان 10:41 AM - 2025-05-21
کەناڵی گەلی کوردستان
بەڕێکەوتنی حاجییانی هەرێم بۆ مەککەی پیرۆز
بۆ ئەنجامدانی فەریزەی
حەجی ئەمساڵ 5 هەزار و 136 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە
سەردانی وڵاتی سعودیە دەكەن، لەو ژمارەیەش
تائێستا چوار هەزار و 685 هاووڵاتی
بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەرەو سعودیە بەڕێكەوتوون.
بەرێوەبەرایەتی
حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە:"حكومەتی هەرێم
بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەكات، تا تێچووی
حەج لەسەر هاووڵاتیان كەم بكرێتەوە، باسی لەوەشكرد رۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەڕێگای وشكانی
بەرێكەوتوون، كە ژمارەیان هەزار و 645 حاجییە".
راشیگەیاند:"رۆژی
19ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی هاووڵاتیانی هەرێم بەڕێگەی ئاسمانی لە هەردوو
فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعودیە بەرێكەوتوون، كە ژمارەیان
سێ هەزار و 491 حاجییە و پرۆسەكەش تا 28 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە حاجیانی هەرێمی کوردستان بەچەند کاروانێک و
بەڕیگەی ئاسمانی و وشکانی بەرەوە وڵاتی سعودییە بەڕێکەوتوون بۆ بەجێهێنانی فەریزەی
حەج، کە ژمارەیان پێنج هەزار و 136 حاجییە و تا 28 ی مانگ سەرجەمیان دەگەنە مەککەی
پیرۆز، هاوکات تا ئێستاش 21 هەزار حاجى عیراقی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

