بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی لهكێڵگهپهلهوهرییهكاندا نرخی مریشك به‌رزده‌كاته‌وه
کوردستان 02:17 PM - 2025-07-29
ميدياكان
كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ریی
نرخی مریشك له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵیش له‌سلێمانی ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌ین تاوه‌كو 10 رۆژی دیكه نرخی مریشك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت".
جه‌مال حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، له‌كاتێكدا به‌درێژایی ساڵ سێ نه‌خۆشی باو لهكێڵگهپهلهوهرییهكاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام له وه‌رزی گه‌رمادا زیاتر ده‌بن، بۆیه له ئێستادا زیانی زۆر به‌ر خاوه‌نی ئه‌و كێڵگانه كه‌وتوون و كه‌متر جوچك ده‌كه‌نه‌وه ناو كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی ناوخۆی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له‌ئێستادا له‌كاردا نین، بۆیه نرخی جوچكی یه‌ك رۆژه، له‌نێوان 70 بۆ 75سه‌نتدایه و نرخی جوچك له ههڵهێنهرهكانیشدا به‌رزن".
"له ئێستادا 614 پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك له‌سلێمانی هه‌ن، كه توانای به‌رهه‌مهێنانیان له ئاستێكی به‌رزدایه، به‌جۆرێك رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 تۆن له‌گۆشتی مریشكیان هه‌یه، له‌كاتێكدا ناو شاری سلێمانی رۆژانه پێویستی به ته‌نها 150 تۆن گۆشتی مریشك هه‌یه" جه‌مال حسێن واده‌ڵێت.
وتیشی:"پێشتر له‌به‌ر زۆری خستنه‌ڕووی مریشك له‌بازاڕدا، نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ناچاربوون به‌نرخێكی كه‌م مریشكه‌كانیان بفرۆشن، ئه‌مه‌ش زیانی به‌رچاوی پێگه‌یاندن".
كێشی مریشك نرخه‌كه‌ی دیاریی ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی راشیگه‌یاند:"به‌پێی كێشی مریشك نرخه‌كه‌شی ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه هه‌تا كێشی مریشكه‌كه كه‌متر بێت نرخه‌كه‌شی كه‌مترده‌بێت، به‌جۆرێك نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌نێوان 3 هه‌زار بۆ 3 هه‌زار و 400 دینار دایه، دواتریش له‌ڕێگای كۆفرۆشهكانهوه كه 100 دینار بۆ 200 دیناری وه‌ك قازانج ده‌خرێته سه‌ری تا ده‌گاته ده‌ستی فرۆشیارانی مریشك و ئه‌وانیش بڕێكی دیكه پاره‌ی ده‌خه‌نه سه‌رو ده‌یگه‌یه‌ننه ده‌ستی هاووڵاتیان".
پێشبینی دابه‌زینی نرخی مریشك ده‌كرێت
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كه‌ین تاوه‌كو 10 رۆژی دیكه نرخی مریشك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت، چونكه خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان جوچكێكی زۆریان كردووه‌ته‌وه هۆڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مریشك و ئێستا و لهپێگهیشتندان".
وشكه‌ساڵی گرفتی بۆ پڕۆژه‌ی ماسیش دروستكردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی له‌باره‌ی سامانی ماسییه‌وه رایگه‌یاند: "به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه پڕۆژه‌ی ماسی له‌حه‌وزی گڵ‌دا گرفتی بۆ دروستبووه، چونكه پێویستی به‌سه‌رچاوه‌ی كارێز و ئاو هه‌یه، به‌شێكی خاوه‌ن حهوزهكان له‌ئێستادا ماسیان كردووه‌ته حهوزهكانیانهوه، به‌ڵام ئاوه‌كه‌ی كه‌می كردووه، بۆیه ناچار بوون ماسییه‌كانیان به‌بچوكی بفرۆشن و به‌مه‌ش زیانیان پێگه‌یشتووه".
وتیشی: "پڕۆژه‌ی ماسی هه‌ڵواسراو كێشه‌ی نییه و ئێستا نرخی كیلۆیه‌ك له‌ماسی ئه‌و پڕۆژانه، كه كێشان له نێوان 1 بۆ 3 كیلۆدایه، له شه‌ش هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌راوورد به هه‌فته‌ی پێشوو نرخی مریشك گرانبووه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 10 رۆژی داهاتوودا نرخی مریشك ئاسایی بێته‌وه‌و به‌رهه‌مێكی زۆری ماسیش بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

