د. بڕیار رەشید: ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت
کوردستان 07:34 PM - 2025-08-19
PUKMEDIA
دكتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
حکومەتی فیدڕاڵی رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی
مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش
رایدەگەیەنێت:"ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە بارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە PUKMEDIA ی راگەیاند: پێویستە ئەم دوو ڕۆژە کارو بارەکان تەواو بکرێن و کۆبونەوەی لیژنەی هەرێم و لیژنە
وەزارییەکە بە بەشداری وەزیری دارایی فیدراڵی ئەنجام بدرێت.
پەیوەست بە بەردەوامی ناردنی مووچەی مانگەکانی
دیکە، د. بڕیار ئاماژەی بەوەکرد: دەبێت هەرێم بە بەردەوامی بڕی 120 ملیار دینار بنێرێت، کە وەک داهاتی
نانەوتی ئەژمار کراوە.
لەسەر ناکۆکییەکان لەسەر ئەو بڕە کە هەرێم
هەوڵی کەمکردنەوەی دەدات، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی رایگەیاند: وەفدەکەی هەرێم لە هەوڵدان
کە ئەم بڕە کەم بکەنەوە، بەشێکی سەرەکی گفتوگۆکان لەسەر ئەم بڕگەیەیە ، تێڕوانینی جیاواز
هەیە لە نێوان بەغداو هەولێر بۆ بڕو جۆری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.
لە بارەی داواکارییەکانی دیکە بۆ ناردنی مووچەی
فەرمانبەران ، د. بڕیار ئاماژەی بەوەشکرد: گرنگە داواکاری
کۆمپانیاکانی نەوت دووبارە سەرهەڵنەداتەوە، چونکە لە هەمواری یاسای بوجەدا هاتووە کە دەرهێنان
و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت 16دۆلار بێت تاکو لایەنێکی پسپۆڕی نێودەوڵەتیی دەرهێنان
و گواستنەوەی هەر کێڵگەیەک بە جیا خەرجییەکەی هەڵدەسەنگێنێت،بەڵام کۆمپانیاکان
گومانیان لەوەیە کە دواتر عیراق وەک پێویست پابەند نەبێت بە پێدانی پارەکانیان.
لە کۆتایشدا ، د. بڕیار رەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند:ئەگەری هەیە تمویل
کردنی پارەی پێویست بۆ موچەی موچە خۆران لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

