لە 13کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ وەفدی بیانی 21بەرپرسی یەکێتی بەشداربوون
کوردستان 09:15 PM - 2025-08-31
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ وەفدە بیانییەکان بەئامادەبوونی لێپرسراوانی یەکێتی
لە (13) دیداری چوار رۆژی
رابردووی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەشداربووانی كۆنفرانسی سلێمانی هاوپەیمانی سۆسیال
دیموكرات لە جیهانی عەرەبدا، (21) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە كۆبوونەوەكان
بەشدارییان كردووە و كەمترین دووبارەبوونەوەی ناو هەبووە لە تیمی یەكێتی، رۆژنامەنووسێكیش
ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوە نیشانە و رەنگدانەوەی سەركردەیەكی بەهێز و دادپەروەرە لە
بەخشینی دەرفەت بە هەموو هەڤاڵان و بە هەمان رێگای سەرۆك مام جەلالدا دەڕوات كە لە
كۆبوونەوە و وێستگە گرنگەكانی ژیانی رێكخراوەیی یەكێتی، هەموو هەڤاڵێكی یەكێتی لە
كۆبوونەوە گرنگە سیاسی و دیپلۆماسیەكان بەشدارییان دەكرد.
دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووانە
بورهان شێخ رەئوف لە لێدوانێكدا
بە PUKMEDIA وێبسایتی رەسمی یەكێتی راگەیاند: كە دیاردەیەكی
جوان و سەنگینە لە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسیەكان، كە لەماوەی چوار رۆژدا سەرۆكی
یەكێتی لە دیداری ژمارەیەك لە وەفدی بیانی زۆربەی هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی
بەشداریی بكەن و ناو و دەموچاوەكانیش دووبارە نەبنەوە، ئەم تایبەتمەندییەش وا لێكدەداتەوە
كە بۆ سەركردەیەكی سیاسی گرنگە بتوانێت دەرفەتی یەكسان بۆ رۆڵ بینینی هەڤاڵان بڕەخسێنێت،
ئەوەش روندەكاتەوە كە ئەو هەنگاوە ئاماژەیەكی بەهێزە لەوەی یەكێتیەكی یەك تیم و یەكدەست
لەلایەن سەرۆك بافڵ تاڵەبانیەوە سەركردایەتی دەكرێت.
رەنگدانەوەی تەندروستبوونی ژیانی حزبیە
سیانزە دیدار و بەشداریكردنی
بیست و یەك بەرپرسی یەكێتی لە كۆبوونەوەكان لە روانگەی (رێبوار سابیر)ەوە رەنگدانەوەی
تەندروستبوونی ژیانی حزبیە لەناو یەكێتی و هەموو هەڤاڵێك سەرەڕای جیاوازی ئۆرگانەكەی
دەتوانێت بەشدارییەكی كارای هەبێت لە ئەركە دیپلۆماسیەكان، لە لێدوانێكدا بۆ PUKMEDIA رێبوار رایدەگەیەنێت: سەرۆكی بەهێز و كارەكتەری
وەك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمجۆرە دیدار و كۆبوونەوانە دەكات بە وێستگەیەكی گرنگ بۆ
نیشاندانی هێزی یەكێتی، بەو پێیەی هەر هێزێكی سیاسی بەوە پێوانە دەكرێت كە چەندە سەرۆك
یان سكرتێر دەتوانێت دەرفەتی رۆڵ بینین بۆ سەرجەم كارەكتەرە سەرەكیەكانی دەوروبەری
بڕەخسێنێت.
سەرجەم لێپرسراوان خاوەن پێگەن
بەشداریپێکردنی بەرپرسانی
یەکێتی لە دیدارەکانی سەرۆک بافڵ، ئاماژەیەکی روونە، کە سەرجەم بەرپرسانی یەکێتی
خاوەن پێگەن لەناو یەکێتیدا و بە کاری پێکەوەییەوە تەواوی کاروبارەکان رادەپەڕێنن
و دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان رەخساوە و لە چەند کەسایەتییەکدا کورت نەکراوەتەوە،
واتە بەهەموویان چەپکە گوڵەکەی یەکێتین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

