ڕفعەت عەبدوڵا: ئایین نەکرێتە بابەتێکی سیاسی
کوردستان 06:12 PM - 2025-11-01
PUKMEDIA
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتی
جێگری سەرۆکی یەکێتی لەپەیامێکیدا لە کۆبونەوەی لەگەڵ مامۆستایان و زایانی ئاینی رایگەیاند: رێزگرتن لەتایبەتمەندی ئایینەکانی دیکەو ئازادییەکانیانی بەپێویستزانی بەشێوەیەک ئایین نەکرێتە بابەتێکی سیاسی و چەواشەکارانە.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لە(لیستی سەوزی یەکێتیی زانایانی کوردستان)و رایگەیاند؛ زانایان و مامۆستایانی ئاینی لەشۆڕش و ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و خوداناسی لەكوردستان رۆڵێکی گرنگیان بینیووەو هەڵوێستیان لەڕووبەڕووبوونەوەی بیری پەڕگیرانەو توندڕەوی و پشتیوانی دۆزی رەوای گەلەکەماندا بەرزهەڵسەنگاند.
لەدەسپێکدا هەڤاڵ جێگری سەرۆک، بەوردی گوێبیستی سەرنج و بۆچونی زانایان و مامۆستایان بوو، پاشان هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، رێزگرتن لەتایبەتمەندی ئایینەکانی دیکەو ئازادییەکانیانی بەپێویستزانی بەشێوەیەک ئایین نەکرێتە بابەتێکی سیاسی و چەواشەکارانە.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، هیوای خواست؛ وەک هەمیشە مامۆستایان و زانایانی ئایینی رۆڵی ئەرێنی خۆیان لەپتەوکردنی تەبایی و یەکڕیزی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ناتوندوتیژی و زیاتر بگێڕن کە بەشێکە لەپرەنسیپە راستەقینەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

