نرخی دۆلار جێگیر ده‌بێته‌وه
کوردستان 12:19 PM - 2025-11-25
PUKMEDIA
دۆلاری ئەمریکی
خاوه‌نی نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر نرخی دۆلار زانیاری ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه یاخود پسپۆڕانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی نادروست شیكاری بۆدۆخی دراو له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش نرخی دۆلاری بۆ كاتی به‌رزكرده‌وه.
شوان هادی خاوه‌نی نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو له‌بازاری دراوه‌كه‌ی شاری سلێمانی به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: دوێنێ نرخی دۆلار كه‌مێك به‌رزبووه‌وه كه ناتوانین بڵێین جێگه‌ی مه‌ترسییه و نرخه‌كه به‌رزتر ده‌بێته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ نرخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه‌و نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 141 هه‌زار و 800 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌سه‌ر نرخی دۆلار زانیاری ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه یاخود پسپۆڕانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی نادروست شیكاری بۆ دۆخی نرخی دۆلار له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كه‌ن و باس لهوهدهكهن حكومه‌تی عیراق پێویستی به پاره‌ی كاشه، ئه‌مه‌ش واده‌كات بانكی ناوه‌ندی دۆلارێكی زیاتریان بخاته بازاڕه‌وه، له‌م كاته‌شدا پێویسته به‌های دینار به‌رزببێته‌وه، چونكه خواست له‌سه‌ر دۆلار زیاد ده‌كات، نه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ی لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یخاته سه‌ر بانكه‌كانی عیراق، شوان هادی خاوه‌نی نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو له‌بازاڕی دراوه‌كه‌ی شاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بانكه لاوه‌كییه‌كانه، ئه‌مه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار دروست ناكات و له‌ئێستادا نرخی دۆلار جێگیره‌و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی روویدا ته‌نها كاتیی بوو.
ئەمەش لەکاتێدایە، لە چەند مانگی رابردووە نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەجێگیری ماوەتەوە، تە نها دوێنێ نرخەکەی گەیشتە 143 هەزار و ئەمڕۆش نرخەکە جیگیر بووەوە و نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 141 هه‌زار و 800 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

