ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
عیراق 11:53 AM - 2026-01-31
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە سبەینێ 1ی2ی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق کۆببێتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کارنامەی دانیشتنەکەدایە، ئەندامێکی
ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە فراکسیۆنی یەکێتی دووپاتی دەکاتەوە، پۆستی سەرۆککۆمار
ئیستیحقاقی یەکێتییە.
سروە محەمەد
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی،بە PUKMEDIA ی راگەیاند: دانیشتنی سبەینیێ ئەنجومەنی نوێنەران
کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو پۆستە بە
ئیستحقاقی خۆی دەزانێت و بۆ ئەمەش نزار ئامێدی تاکە کاندیدی یەکێتیە بۆ ئەو پۆستە.
ئاماژەی
بەوەشکرد:بڕیارە ئەمڕۆ، چوارچێوەی هەماهەنگی دواکۆبوونەوەی خۆی لەسەر کاندیدی سەرۆک
وەزیران و سەرۆککۆمار ئەنجام بدات،ئەمەش لەکاتێکدایە، کە کاندیدیان بۆ پۆستی
سەرۆکوەزیران یەکلا کردووەتەوە، کە نوری مالیکیە،بەڵام هەرکەسێک لە چوارچێوەی
هەماهەنگی ئەو پۆستە وەربگرێت، گرنگە عیراق لەو هەموو قەیرانەی تێیکەوتووە
دەربهێنێت.
ئەندامەکەی
فراکسیۆنی یەکێتی، ئاشکراشی کرد: کۆبوونەوەکان لە نێوان لایەنەکانی عیراق لەسەر
یەکلایی کردنەوەی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە هێشتا بەردەوامی هەیە، لەپاش یەکلایی
کردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار پێویستە سەرۆکوەزیرانیش یەکلایی بکرێتەوە، وەک نەریتێکی
سیاسی پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کوردە و لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتییە، پۆستی
سەرۆکوەزیرانیش بۆ شیعەیە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە،، بڕیاربوو رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری
عیراق بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی دواخست ویەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان تاکە کاندیدی نزار ئامێدییە و پێشەنگی کاندیدەکانی دیکەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

