نرخی عومرە دوو هێندە بەرزدەبێتەوە
کوردستان 02:40 PM - 2026-02-03
الآسبوع
مەككەی پیرۆز
بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە خواست لەسەر گەشتی عومرە زیادی كردووەو وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەش رایدەگەیەنێت: نرخەكەی بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە.
كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە خواستی مسوڵمانان لەسەر عومرە زیادیكردووەو ئەمەش نرخی عومرەی بۆ دوو هێندە بەرز كردووەتەوە.
راشیگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی عومرە بەجۆرێكە، لەئێستادا نرخی گەشتی عومرە بەوشكانی دەگاتە نزیكەی هەزار دۆلار و بە ئاسمانیش هەزار و 300 دۆلار.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر گەشتی عومرە بە رێگەی وشكانی بۆ ماوەی 10 رۆژ نزیكەی 500 دۆلارەو گەشتی ئاسمانیش 900 بۆ هەزار دۆلارە.
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لەسەرتاسەری جیهاندا خواست لەسەر گەشتی عومرە لەڕێگای وشكانی و ئاسمانییەوە زیاد دەكات و مسوڵمانان بۆ بەجێهێنانی ئەو سونەتە روو لەمەككەی پیرۆز دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

