له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21
حەج و عومرەی کوردستان
حاجیانی هەرێمی کوردستان
بڕیاره
سبه‌ینێ 22ی2ی2026، له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی
حاجیان كه بڕه‌كه‌ی 80 هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج
و عومره‌ی عیراق، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم، قه‌ره‌بووی
ئه‌و حاجیانه ده‌كاته‌وه كه ساڵی پار بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، له‌ڕێگه‌ی
ئاسمانییه‌وه سه‌ردانی مه‌ككه‌ی پیرۆزیان كرد‌و دواتر ناچار بوون به‌ڕێگه‌ی وشكانی
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان.
كاروان
ستونی، وته‌بێژی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێم، به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق،
به‌دواداچوونی بۆ ژماره و خه‌رجی ئه‌و حاجیانه‌ی هه‌رێم كردووه، كه ساڵی پار له‌ڕێگه‌ی
ئاسمانییه‌وه سه‌ردانی مه‌ككه‌ی پیرۆزیان كرد و دواتر به‌هۆی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه،
ناچار بوون به‌ڕێگه‌ی وشكانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر حاجییهكیش
بڕی 80 هه‌زار دیناری وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ دیاريی كراوه.
راشیگه‌یاند:
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم، لیژنه‌ی تایبه‌تی
پێكهێناو سه‌ردانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، هاوكات له‌رۆژی
سێ شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه له‌هه‌ولێر ده‌ست به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاجیانه
كراوه‌و تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رجه‌میان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ر
له‌و باره‌یه‌وه، عه‌باس خدر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی ڕایگه‌یاند، قه‌ره‌بووه‌كه
ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه به ئاسمانی چوونه‌ته سعودیه و به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه
به وشكانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
وتیشی:
له سبه‌ینێوه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی، ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووه‌كه
ده‌كرێت و پاره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عيراقهوه دابینكراوه‌و حاجیان ده‌توانن
سه‌ردانی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی سلێمانی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها
كاروان ستونی وته‌بێژی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێم راشیگه‌یاند: ژماره‌ی حاجییه‌كان نزیكه‌ی
سێ هه‌زارو 400 حاجییه و ده‌بێت خۆیان یان كه‌سێكی نزیكیان به‌به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمییه‌وه
ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووه‌كه.
ساڵی
پار، ژماره‌یه‌ك له حاجیانی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی
حه‌ج، به‌فڕۆكه سه‌ردانی مه‌ككه‌ی پیرۆزیان كرد، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل
و ئێران بۆسه‌ر یه‌كتر كه نزیكه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام بوو، ناچار بوون له‌ڕێگه‌ی
وشكانییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌ئێستاشدا به‌هۆی ئه‌و ئاڵوگۆڕه
له‌گواستنه‌وه‌یان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

