شێخ جەعفەر: خەڵکی هەڵەبجە شایەنی هەموو خزمەتێکن
کوردستان 10:51 AM - 2026-03-16
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم
لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەم یادەدا
جەخت لە گرنگی پێدانی زیاتری شاری هەڵەبجە دەکەینەوە، چونکە خەڵکی ئەم شارە شیاوی
خزمەتی زیاترن لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە و بەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە هەمان
کاتدا ئەرکی سەرشانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانە کە هەنگاوی کردەیی
بنێن بۆ ناساندنی جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفال و ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانەی کە لە
ناوچەکەدا بەرامبەر گەلی کورد کراوە، لەپێناو ساڕێژبوونی کەمێک لە ئازار و مەینەتییەکانی
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
دەقی پەیامەکە:
لە (38)ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا،
بە شکۆوە ئەم یادە خەمناک و پڕ لە کارەساتەی دژ بە مرۆڤایەتیی و خەڵکی بێتاوانی
شارێکی هەمیشە زامدار دەکەینەوە، کە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە (16ی3ی1988) لە ژێر
دەسەڵات و ستەمی ڕژێمێکی دیکتاتۆر، پێنج هەزار ڕۆحی بێتاوان بە بەرچاوی هەموو جیهان
و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بوون بە قوربانی، جگە لە وێرانبوونی شارەکە و
برینداربوونی هەزاران کەسی تر، کە بەشێکیان تا ئێستاش بە ئازاری برینەکانیانەوە دەناڵێنن.
لەم یادەدا جەخت لە گرنگی پێدانی زیاتری شاری هەڵەبجە
دەکەینەوە، چونکە خەڵکی ئەم شارە شیاوی خزمەتی زیاترن لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە و بەرەپێدانی
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لە هەمان کاتدا ئەرکی سەرشانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی
کوردستانە کە هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ ناساندنی جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفال و ئەو
تاوانە کۆمەڵکوژییانەی کە لە ناوچەکەدا بەرامبەر گەلی کورد کراوە، لەپێناو ساڕێژبوونی
کەمێک لە ئازار و مەینەتییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
سڵاو لە کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی
هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان بێت، یادی شەهیدان هەمیشە لە دڵ و ڕۆحمان بە زیندوویی
دەمێنێتەوە، دروود بۆ گیانی پاکیان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
16ی3ی2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

