خوێندنی ئۆنلاین و دیجیتاڵی لەهەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
کوردستان 01:28 PM - 2026-03-30
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین
لەچەند رۆژی داهاتوودا
خوێندنی ئۆنلاین و دیجیتاڵی لەهەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی وەزارەتی پەروەردە و
خوێندنی باڵا دەستپێدەکات، بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی پەروەردەیی-ش دەڵێت: سەرجەم پرۆگرامی
وانەکان بۆ هەموو قۆناغەکان ئامادەکراون دەست بە پەخشکردنیان دەکەین.
ئاسۆی جەمال موختار
بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەئێستادا لەهەوڵی
رێکخستنی پرۆگرامێکی گشتگیرین بۆ پەخشکردنی سەرجەم وانەکانی قۆناغە جیاجیاکانی
پرۆسەی خوێندن لەوەزارەتی پەروەردە و لەچەند رۆژی ئایندەدا سیستمی ئۆنلاین و
دیجیتاڵ بۆ خوێندکاران دەستپێدەکەین.
راشیگەیاند: هەر سێ
کەناڵی پەروەردە لە (هەولێر و سلێمانی و دهۆک) بەپێی ئەو پڕۆگرامەی دیاریدەکەین
پەخشی وانەکان دەکات و قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن لەڕێگەی کەناڵەکانمانەوە
درێژە بەخوێندنی ئەمساڵیان بدەن.
بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی پەروەردەیی
ئاماژەی بەوەشکرد، قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن لەڕێی کەناڵ و پەیجی فەیسبووک و
یوتیوبی کەناڵی پەروەردەوە ئاگاداری خشتەی پەخشکردنی وانەکان بن، هەروەها هەر لەو
رێگەیەوە بینەری وانەکان بن.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
دوێنێ 29ی3ی2026 وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: خوێندنگە
حكومییەكان بەشێوەی خوێندنی ئەلیكترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود
لەخزمەتگوزارییەكانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەكەم ) وەربگرن و
خوێندنگە ناحكومییەكانیش سیستمی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنگە ناحكومییە
نێودەوڵەتییەكان و بیانییەكان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەركار دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

