مەکتەبى سیاسى: سەرۆك مام جەلال كۆكەرەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان بوو
کوردستان 11:40 AM - 2026-04-06
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتيی نیشتمانیی كوردستان
ئەمڕۆ6 ى نیسان مەکتەبی
سیاسیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بە ئەوەدا: لە رۆژی شەشی نیسانی
ساڵی 2005دا بۆیەكەمجار لە مێژووی عیراقدا و لە رێگەی هەڵبژاردنەوە مام جەلال وەك كوردێك
و یەکەم پێشمەرگە بووە سەرۆك كۆماری عیراق، سەرۆك مام جەلال وێڕای ئەركە رەسمیەكانی
لە كایەی دیبلۆماسی و لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتیەكاندا، لەناوخۆی وڵاتدا كۆكەرەوەی گشت هێز و لایەنە سیاسییەكانی عیراق بوو هەر بۆیە
ناونرابوو ( صمام الامان).
دەقى پەیامەکە:
پەیامی مەکتەبی
سیاسیی بۆ بیرەوەری یەکەمین جار هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال
لە دوای روخانی
رژێمی دیكتاتۆری، رۆژی شەشی نیسان بووە رۆژێكی پرشنگدار لە مێژووی عێراقی نوێدا،
بیست و یەك ساڵ لەمەوبەر بۆ یەكەمجار و لە رێی هەڵبژاردنەوە سەرۆك كۆماری عێراق دیاری
كرا.
لە رۆژی شەشی نیسانی
ساڵی 2005دا بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراقدا و لە رێگەی هەڵبژاردنەوە مام جەلال وەك
كوردێك و یەکەم پێشمەرگە بووە سەرۆك كۆماری عێراق .
هەڵبژاردنی سەرۆك
مام جەلال بووە جێگەی هیوا و ئومێد بۆ گشت عێراقییەكان بە كورد و عەرەب و
گشت پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینەكانی ترەوە، لە ماوەی سەرۆكایەتی ئەودا
عێراق وێڕای ئەو هەڕەشانەی لە سەری بوو، بەڵام بە سیاسەتە
حەكیمانەكەی توانی نەهێڵێت ئەو هەڕەشە و مەترسییانە عێراقی نوێ تێكبدات.
سەرۆك مام جەلال
وێڕای ئەركە رەسمیەكانی لە كایەی دیبلۆماسی و لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتیەكاندا،
لەناوخۆی وڵاتدا كۆكەرەوەی گشت هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بوو، هەر بۆیە
ناونرابوو ( صمام الامان).
لەو رۆژەوە تا
ساتی نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلال، كۆماری عێراق لە قۆناغی بەجێهێشتنی دیكتاتۆریەوە
چووە ناو قۆناغی دیموكراسی و ئازادی و هەڵبژاردنەوە، كە یەكەمجار بوو
ئەم وڵاتە قۆناغی وا بەخۆیەوە ببینێت.
سەرۆك مام جەلال
بۆ چارەسەری گشت پرسە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەكان، بۆ كردنەوەی هەر گرێیەك، بەردەوامیدان
بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی كردبووە تەنها بژاردە و دژی هەر جۆرە ئاڵۆزی و گرژیەك
بوو، ئەمەشی كردبووە بناغەی كۆكەرەوەی گشت هێز و لایەنە عێراقییەكان و
راگرتنی هاوسەنگی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان.
بۆیە بۆ تێپەڕینی
ئەم قۆناغەی كە ئێستا عێراقی تێدایە و وێڕای ناكۆكییە
ناوخۆییەكان، چەند هەڕەشەی دەرەكیش بوونەتە مەترسی بە سەر وڵات و خەڵكەكەیەوە،
هەموومان گشت هێز و لایەنە عێراقییەكان پێویستمان بەوەیە كە بگەڕێینەوە
بۆ پشت بە ستن بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم
بارودۆخەدا.
ئەم یادە لە هەمووان
پیرۆزبێت و هەمیشە ئیلهام بەخشە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی وڵاتێکی دیموکرات و فیدراڵ کە
شەراکەت و پێکەوەیی باڵادەست بێت.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

