کاروان گەزنەیى: سەرۆک مام جەلال چەترێک بوو بۆ هەموو عیراقییەکان
کوردستان 01:09 PM - 2026-04-06
نوسینگەى راگەیاندنى کاروان گەزنەیى
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ 21 ساڵ بەسەر ڕۆژێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت، کە تێیدا بۆ یەکەمجار
لە مێژووی دەوڵەتی عێراقدا، کوردێک، تێکۆشەرێک و دیپلۆماتکارێکی بێوێنەی وەک سەرۆک
مام جەلال، بە کۆدەنگیی نیشتمانیی بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق.
دەقى پەیامەکە:
ئەمڕۆ ٢١ ساڵ بەسەر ڕۆژێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت،
کە تێیدا بۆ یەکەمجار لە مێژووی دەوڵەتی عێراقدا، کوردێک، تێکۆشەرێک و دیپلۆماتکارێکی
بێوێنەی وەک سەرۆک مام جەلال، بە کۆدەنگیی نیشتمانیی بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی
عێراق.
ئەو کاتەی سەرۆک مام جەلال لە بەغداوە سوێندی یاسایی
خوارد، تەنها وەک نوێنەری لایەنێکی سیاسی یان نەتەوەیەک نەچووە کۆشکی سەلام، بەڵکو
وەک "چەپکە گوڵەکە" و پارێزەری دەستوور، بووە چەترێک بۆ هەموو عێراقییەکان
بێ جیاوازی، لەم رۆژگارە سەخت و ئاڵۆزەی ناوچەکەماندا، زیاتر هەستی پێدەكەین،
کوردستان و عێراق تەنها بە حیکمەت و سیاسەتی مام جەلالیانە بە کەناری ئارامی دەگەن.
ئەمڕۆ کە یادی ئەو سەرکەوتنە مەزنە دەکەینەوە، یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لەژێر ڕێنمایی و هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەخت
لەسەر هەمان ڕێبازی مام دەکاتەوە و درێژە پێدەری ئەو رێبازەیە.
مسۆگەر، کلیلی چارەسەری کێشەکان و بەدیهێنانی
مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، لە یەکڕیزیی نێوخۆیی و بوونی دەنگێکی بەهێز و کاریگەر دایە
لە بەغداد، هەروەک چۆن مام جەلال عێراقی کردبووە ناوەندی داکۆکیکردن لە مافەکانی
کورد.
لەم یادەدا، بەڵێن بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال
و هەموو شەهیدان نوێ دەکەینەوە، کە پارێزەری ئەو دەستکەوتە مێژووییانە بین و بە هەمان
نەفەسی "دیالۆگ و تەبایی" کار بکەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و سەقامگیر
بۆ هاووڵاتییانمان.
کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

