خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی: داواکارین نەهێڵن بارودۆخەکان کاربکەنە سەر داهاتوومان
کوردستان 12:41 PM - 2026-04-15
PUKMEDIA
نێنەری خوێندکارانی پۆلی 12
نوێنەری خوێندکارانی 12ی ئامادەیی
لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لە
یاداشتنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی
پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییان کرد، رایانگەیاند: داوادەکەین
رێگەنەدەن بارودۆخەکان کاربکاتە سەر داهاتوومان و بڕیارێکی باوک ئاسامان بۆ بدەن.
بەشێک لەخوێندکارانی
پۆلی 12 ی ئامادەیی بە نوێنەرایەتی سەرجەم خوێندکارانی پۆلی 12ی شارەکانی هەرێم
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یاداشتنامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی
وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد و
رایانگەیاند: ئەمساڵ بۆ خوێندکاران ساڵێکی پڕ لەدڵەڕواکێ و ترس بوو، ئەم ماوەیەی رابردووش
دەنگی درۆن و مووشەک ترس و دڵەڕاوکێی زۆرتری لای خوێندکاران دروستکردوو، راگرتنی
پرۆسەی خوێندن بۆ ماوەی 40 رۆژ بێبەشبوونی بەشێکی زۆر لەو زانستە بوو کە دەبووایە
لێی سوودمەند بین.
راشیانگەیاند:
ئەمە جگە لەوەی کە بەئۆنلاینکردنی پرۆسەی خوێندن کێشەیەکی تری بۆ خوێندکاران دروستکرد،
بەهۆی خراپی سیستمەکە و خراپی کوالێتی ڤیدیۆکان و باروگوزەرانی خوێندکارانیش، کە
ئێستا دەیانەوێت بە 10 رۆژ قەرەبووی ئەو دابڕانە زۆرەمان بۆ بکەنەوە.
خوێندکارانی پۆلی ی 12ئامادەیی ئاماژەیان
بەوەشکرد، ئەمڕۆ دوو داواکاری زۆر سەرەکییمان هەیە، یەکەمیان دواخستنی تاقیکردنەوەکان
بۆ ماوەیەکی دوورتر یاخود سەرەتای مانگی 7، تا بتوانین بە مێشکێکی ئارامترەوە پێداچوونەوەی
وانەکان بکەین، دووەم داواکاریمان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی و خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، کە بڕیاری ئارەزوومەندانەکردنی وانەکانی
عەرەبی و کوردیی بگەڕێننەوە، داوادەکەین رێگەنەدەن بارودۆخەکان کاربکاتە سەر
داهاتوومان و بڕیارێکی باوک ئاسامان بۆ بدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

