یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەوێت
کوردستان 10:36 AM - 2026-04-21
میدیاکان
حاجیانی هەرێمی کوردستان
لەسەرەتای مانگی
داهاتووەوە، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرێدەکەون و بەرێوەبەری
ئەوقافی سلێمانیش ئاشکرای دەکات، ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار حاجی هەرێم لە رێگای
وشکانییەوە و لە ماوەیەکی کەمدا گەشت دەکەن.
ئەمڕۆ 21ی4ی2026، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا،
رێنماییەکانی حەجی ئەمساڵ راگەیەندرا و مامۆستا
عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، رایگەیاند، هەموو ساڵێک بە رێگای ئاسمانی و
بەفڕۆکە گەشتی حەج دەکرا، بەڵام ئەمساڵ، بەهۆی ئەو دۆخە ئەمنییەی ناوچەکەی
گرتووەتەوە، بڕیاردراوە لە رێگای وشکانی و بە پاس گەشتەکە ئەنجامبدرێت، کە هەر
کاروانەو دووپاسی پێدەدرێت.
پەیوەست بە کاتی بەرێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیانی
هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، ئاشکرای کرد، سەرەتا بڕیار بوو،
7ی5ی2026، یەکەم کاروان بە فڕۆکە گەشت بکرێت، بەڵام ئەمە گۆڕدراوە و کراوە بە
رێگای وشکانی، هەروەها سەرەتای مانگی بۆ بەڕێکەوتنی حاجیان دیاریکراوە.
لەبارەی ژمارەی
حاجیانیش، مامۆستا عەباس، ئاماژەی بەوەکرد: سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان
ژمارەیان پێنج هەزار و 120 حاجییە، لەم ژمارەیەش هەزار و 262 حاجیان لە سنووری
پارێزگای سلێمانییە، کە704 حاجیان لە رەگەزی نێرن و 558 حاجیشیان لە رەگەزی مێن.
ئاماژەی
بەوەشکرد: لەرێگەی حکومەتی عیراقەوە، بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی و بە 132
هەزار دینار بۆ حاجیان ئاڵوگۆڕدەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

