حاجیانی هه‌رێم له‌رێگه‌ی وشكانی و ئاسمانی گه‌شتی سعودیه ده‌كه‌ن
کوردستان 04:23 PM - 2026-04-26
حەج و عومرەی کوردستان
حاجیانی هەرێمی کوردستان
جیاواز له ساڵانی رابردوو بۆ ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م حاجیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی وشكانیی و ئاسمانییه‌وه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون، و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش رایده‌گه‌یه‌نێت: حاجیانی كوردستان تا سنوری عه‌رعه‌ر به‌پاس ده‌چن و له‌وێشه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌ده له وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه به فڕۆكه گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێده‌چێت به‌گشتی حاجیانی عیراق زیاتر له‌رێی وشكانییه‌وه بگه‌نه وڵاته‌ی سعودییه.
یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عیراق له 25ی ئه‌م مانگه‌دا له به‌سره‌وه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێككه‌وتن و بڕیاریشه یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستانیش له 6ی5ی2026دا،به‌ڕێبكه‌ون.
په‌یوه‌ست به ژماره‌ی حاجیانیش، به‌گشتی له عیراق بۆ ئه‌مساڵی حه‌ج نزیكه‌ی 40 هه‌زار حاجی سه‌ردانی مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌كه‌ن كه له‌و ژماره‌یه، پێنج هه‌زار و 120 حاجیان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌شت ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌زار و 262 حاجیان له سنووری پارێزگای سلێمانییه، كه704 حاجیان له ره‌گه‌زی نێرن و 558 حاجیشیان له ره‌گه‌زی مێن.
یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاره رۆژی 6ی5ی2026، له هه‌ولێره‌وه به‌ڕێبكه‌وێت و تاوه‌كو 10ی5ی2026، سه‌رجه‌م حاجیانی هه‌رێم گه‌شته‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: حاجیانی كوردستان تا سنوری عه‌رعه‌ر به‌پاس ده‌چن و له‌وێشه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌ده له وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه به فڕۆكه گه‌شت ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م بڕیاره له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری حاجیانی كوردستان و گه‌یاندنیانه به‌سه‌لامه‌تترین رێگا بۆ مه‌ككه‌ی پیرۆز.
ئه‌وقافی هه‌رێم ده‌شڵێت؛ له كوردستانه‌وه حاجیان جانتاكانیان به‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگر ده‌برێته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ره‌نگه پێش گه‌یشتنی خۆشیان جانتاكانیان بگات به‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌یه حاجیان به‌وپه‌ڕی ئاسووده‌یی گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

