بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی داواکاری خوێندکارانی 12 دەگەیەنرێتە وەزارەتی پەروەردە
کوردستان 07:48 PM - 2026-05-02
تایبەت
وێنەیەکى دواى کۆبوونەوەکە
بە دەستپێشخەریی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتى، کۆبوونەوەیەکی
فراوان لە شاری سلێمانی بۆ تاووتوێکردنی کێشە و داواکارییەکانی خوێندکارانی پۆلی 12
ئەنجامدرا، بە مەبەستی گەیاندنی دەنگیان بە ناوەندی بڕیار لە وەزارەتی پەروەردە.
بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ
ئاستەنگەکانی بەردەم خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بە دەستپێشخەریی رەوەز
ئەحمەد شا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
کۆبوونەوەیەکی فراوان لە شاری سلێمانی سازکرا و ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە
گەیاندنی دەنگ و داواکاریی خوێندکارانی سنوورەکە بوو بە وەزارەتی پەروەردە.
لە کۆبوونەوەکەدا،
کە هەریەک لە نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە
و نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئامادەی بوون، بە وردی گوێ
لە کێشە و پێشنیارەکانی خوێندکاران گیرا، ئامادەبووان تیشکیان خستە سەر ئەو
بارودۆخە نائاسایی و ناسەقامگیرییە سیاسی و سەربازییەی ناوچەکە کە کاریگەری نەرێنی
کردووەتە سەر پرۆسەی خوێندنی ناوپۆل و دەروونی خوێندکاران.
خوێندکارانی پۆلی 12
لە میانی دیدارەکەدا گرنگترین داواکارییەکانی خۆیان پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان
کرد، بەو هیوایەی رەچاوی دۆخەکەیان بکرێت و ئاسانکارییان بۆ بکرێت لە
تاقیکردنەوەکان و پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا، بەرپرسانی پەروەردەش بەڵێنیاندا کە
بەوپەڕی خەمخۆرییەوە داواکارییەکان بگەیەننە وەزارەت و کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی
هەر داوایەک کە لە بەرژەوەندی خوێندکاران و پرۆسەی پەروەردەدا بێت.
لە کۆتایی
کۆبوونەوەکەدا، رەوەز ئەحمەد شا سوپاسی هەماهەنگی و بەدەمەوەچوونی بەڕێوەبەرانی
گشتیی ئەزموونەکان و پەروەردەی سلێمانی کرد و ئاماژەی بەوەش دا، کە وەک نوێنەری
گەل و فراکسیۆنی یەکێتی، بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی خوێندکاران بۆ ئەوەی هیچ
ئاستەنگێک نەبێتە رێگر لەبەردەم پاشەڕۆژ و سەرکەوتنیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

