وەزارەتی دارایی عیراق لە دابەشکاری مووچەوە دەبێتە داڕێژەری ئابوری
عیراق 07:00 PM - 2026-05-27
واع
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە وەزارەتی دارایی
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، داوای گۆڕینی سیستەمی ئابوری و کاری وەزارەتی دارایی دەکات ، ڕاوێژکارێکی دارایش رایدەگەیەنێت: وەزارەتەکە ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە گۆڕینی سیستمی ئابوریی وڵاتدا و چیتر وەزارەتێک نابێت کە تەنها مووچە دابەش بکات.
مەزهەر محەمەد
ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق، بە ئاژانسی هەواڵەکانی عیراقی
راگەیاند: ڕاسپاردنی وەزیری دارایی لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانەوە بۆ ئەوەی
ببێتە جێگری ئەو لە سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری، لەگەڵ فەلسەفەی
دەوڵەتی هاوچەرخ و فەلسەفەی حکومەتی نوێدا دەگونجێت، چونکە وەزارەتی دارایی
وەزارەتێکی ئاسایی نییە، بەڵکو وەزارەتێکی سیادییە و کار لەسەر پلانداڕشتن و
بونیادنانی داهاتووی ئابوری عیراق دەکات.
دەشڵێت: گۆڕانکارییەکی
دامەزراوەیی لە حکومەتدا لە ئارادایە،گۆڕانکاریەکەش لەکارەکانی وەزارەتی دارایدا،
بەو پێیەی وەزارەتەکە گەورەترین ڕۆڵ دەبینێت لە گۆڕینی فەلسەفەی سیستمی ئابووری و
دروستکردنی هاوبەشی لە نێوان دەوڵەت و بازاڕدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆکوەزیرانی عیراق، داوای
لە وەزارەتی دارایی کردووە پلانێکی درێژخایەن ئامادە بکات و کاری
خۆی لە دابەشکەری مووچە و کرێ و خەزنەدارەوە بگۆڕێت بۆ وەزارەتێک کە پلانی ئابوری
درێژخایەن دابنێت و کاری تەنها دابەشکردنی مووچە نەبێت.
ڕاوێژکاری
دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق، باسی لەوەشکرد: ئەوەی وەزارەتی دارایی پلانی بۆ
دادەنێت و هەوڵی جێبەجێکردنی دەدات، لە ناو ئەنجومەنی وەزاری ئابورییەوە جێبەجێ
دەکرێت، ئێمەش هەوڵدەدەین لە ئامرازێکی ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخە سەختەکانەوە
بیگۆڕین بۆ داڕشتنی سیاسەتی ئابوری و جێبەجێکردنی پلانە ئابورییەکان، بۆ ئەوەی لەم
رێگایەوە پێکهاتەی ئابوری عیراق بگۆڕین.
پەیوەست بەوەی
ئەم گۆڕانکارییە لە کوێوە دەستپێدەکات، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی
سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایگەیاند: لە دیوانی چاودێری داراییەوە دەستپێدەکات تا
دەگاتە وەزارەتە بنەڕەتییەکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و هەروەها چاودێریکردنی
بازاڕی دارایش لەخۆ دەگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

