کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
کوردستان 06:40 PM - 2026-06-03
راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی لەگەڵ وەفدی هەرێم
سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی کاری کۆمپانیا
نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان و لە سبەینێوە دەستبەکارەکانیان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ 3ی6ی2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق،پێشوازی لە وەفدێکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە
سروشتییەکان و ژمارەیەک لە نوێنەری کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران لە نزیکەوە گوێبیستی وردەکاریی
بارودۆخی کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان بوو بەهۆی ئەو رەوشە ئەمنییەی بەهۆی جەنگی
ناوچەکەوە دروستبووە، هاوکات وەفدی هەرێم و کۆمپانیاکان دیدگایەکی گشتگیریان بۆ
دەستپێکردنەوەی کارەکانیان لە زووترین کاتدا پێشکەش کرد.
عەلی زەیدی جەختی لەوە کردەوە، ئەو زیانانەی بەهۆی راگرتنی هەناردەی
نەوت لە رێگەی گەروی هورمزەوە بەر عیراق کەوتووە، زیانێکی گەورەیە و پێویستی بە
هەوڵی چڕوپڕ هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاری دا بە دابینکردنی
سەرجەم پێداویستییەکان بۆ ئاسانکاریی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانە.
سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریدا کە لە سبەینێوە، کۆمپانیا نەوتییەکان لە
هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە و جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگیی کاری
هاوبەش و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ سەرخستنی ئەم
پرۆسەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

