حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08
PUKMEDIA
گەڕانەوەی حاجییان بەڕێگەی وشکانی/ئەرشیف
دوای
سەرهەڵدانەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران و راگرتنی
گەشتی بەشێک لەفڕۆکەخانەکان و لەنێویاندا فڕۆکەخانەی عیراق، دەنگۆی دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم
گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمیش
رایدەگەیەنێت: سەرجەم ئەو حاجییانەی تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە بەڕێگەی وشکانی
دەگەڕێنەوە.
کاروان ستونی
وتەبێژی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دوای ئەو دۆخە
نەخوازراوەی لە ناکاو هاتەپێش، سەرجەم ئەو حاجییانەی کوردستان کە لەڕێگەی
ئاسمانیەوە گەشتیان کردبوو بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان و ئەو حاجیانەی
کوردستانیش کە ئێستا لە شاری مەدینەن سەرجەمیان سەلامەتن و هیچ کێشەو گرفتێک لە
ئارادا نیە.
راشیگەیاند: تاوەکو
ئێستا 3 هەزار و 320 حاجی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی گەڕاونەتەوە کوردستان و تەنها
هەزار و 800 حاجی کوردستان لە شاری مەدینە ماون، بڕیاریشە سەرجەمیان لەڕێگەی
وشکانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

