عیراق هەوڵدەدات رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنیت
عیراق 06:11 PM - 2026-06-21
راگەیاندنی وەزارەت
وەزارەتی نەوتی عیراق
وەزارەتی نەوتی عیراق هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی
بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ نزیکەی 4.3 ملیۆن
بەرمیل لە ڕۆژێکدا و پەرەپێدانی پرۆسەی هەناردەکردنی
نەوتی وڵاتەکە.
نەسیر عەزیز بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، رایگەیاند: کاری
لە پێشینەی ئێستامان نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی باشوورە، ئەو
کێڵگانەی کە پێشتر بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕی کەنداوەوە، وەزارەتەکە ناچار بوو ئاستی
بەرهەمهێنانیان بە ڕێژەی جیاواز کەم بکاتەوە.
راشیگەیاند: داوامان لە کۆمپانیا نەوتییەکان کردووە بە خێرایی
هەڵسەنگاندن بۆ کێڵگەکان بکرێت و ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بەرز
بکرێتەوە، لەگەڵ چارەسەرکردنی سەرجەم لەمپەرە تەکنیکی و لۆجیستییەکان، بە ئامانجی
دابینکردنی پێداویستیی پاڵاوگە ناوخۆییەکان و زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت لە
ڕێگەی بەندەرەکانی باشورەوە.
بریکاری وەزارەتی نەوتی
عیراق، دووپاتیشی کردەوە، کاری لە پێشینەمان ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنان بە
قۆناغبەندی بگەیەنینەوە پێش قەیرانەکە، کە لە نێوان 4.2 بۆ 4.3 ملیۆن بەرمیلی
رۆژانە بوو.
بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، ئاماژەی بە کێڵگەکانی دیکەش کرد و رایگەیاند: چاودێریکردنی
ئاستی بەرهەمهێنان لە کۆمپانیای نەوتی باکور و گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەكانی باشورەوە
بەشێکی گرنگی پلانەکانی وەزارەتی نەوت پێکدەهێنیت، ئەمانجیش لەم پلانە
پشتیوانیکردنی هەناردەی نەوتە لەرێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە، بەمەش
هەمەجۆرکردنی هەناردەی نەوت دێتە کایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

