هۆکاری بەرزی نرخی سوتەمەنی لەهەرێم و نزمی لەجیهان ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-23
میدیاکان
سوتەمەنی
بەراورد بە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی
ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزیکەی 40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک
دابەزیوە، بەڵام کاریگەری نەکردووەتە سەر نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و
رۆژانە نرخەکەی لە بەرزبوونەوەدایە، پسپۆڕێکیش دەڵێت: حکومەتی هەرێم پاڵپشتی نرخی
سوتەمەنی ناکات و ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لەو بازاڕەی بە
ئازاد ناو دەبرێت.
رێبوار محەمەد حەمە ئەمین، خاوەنی بڕوانامەی
ماستەر لە گرێبەستەکانی نەوت و گاز، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی
نەوت لە جیهاندا، پەیوەستە بە خواست و خستنەڕوو، لە ئێستاشدا کە جەنگی ئەمریکا و
ئێران کۆتایی هاتووە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی گشتی لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 77
دۆلار دابەزیوە، لەکاتێکدا لە ماوەی جەنگدا گەیشتە 119 دۆلار، هاوکات ئەم بەرزو
نزمیەش کاریگەری نەبووە لەسەر نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان.
روونیشی کردەوە: حکومەتی عیراق، بەهۆکاری
ئەوەی خۆی بە نرخی پاڵپشتیکراو سوتەمەنی دابەشدەکات، بەڵام حکومەتی هەرێمی
کوردستان، نەیتوانیوە ئەو پاڵپشتیە بۆ سوتەمەنی دابین بکات و بەهۆی ئەو بازاڕە ئازادەشی
کە هەیە رۆژ بە رۆژ نرخی سوتەمەنی بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عیراق
و هەرێم رێککەوتون لەسەر ئەوەی کە رۆژانە حکومەتی هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ
پێداویستی ناوخۆ لە پاڵاوتگەکان بەرهەمبهێنێت، بەڵام هیچ کاریگەری لەسەر نرخی
سوتەمەنی نەبووە و چاوەڕوانیش ناکرێت کاریگەری هەبێت.
پسپۆڕەکەی نەوت و گاز، راشیگەیاند: دەکرێت
حکومەتی عیراق و هەرێم لەسەر ئەو پرسە رێککەوتنی جدیتر ئەنجام بدەن،چونکە هەرێم
بەشێکە لە عیراق و دەکرێت هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق، حکومەتی عیراق بە
نرخی پاڵپشتکیراو سوتەمەنی بۆ هەرێمیش بنێریت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی
کوردستان لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە، تەنانەت لە پارێزگایەک و قەزایەکی
دیکە جیاوازی هەیە ، بەشێوەیەک نرخی بەنزینی سوپەر1585 و بەنزینی موحەسەن 1450 و نۆرماڵ1170، لەکاتێکدا
بەراورد بە رابردوو، نرخەکانیان بەرزبووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

