ئاماری بومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا؛ 235 گیانلەدەستدان و 1500 کەس بریندار
جیهان 09:47 AM - 2026-06-26
AFP
بومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ڤەنزوێلا
بۆ 235 گیانلەدەستدان و برینداربوونی
هەزار و 500 کەس بەرزبووەوە و تیمە فریاگوزارییەکانیش رووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە.
ویلایەتی لا گوایرا، کە دەکەوێتە باکووری کاراکاسی پایتەخت، زۆرترین
زیانی بەرکەوتووە، گیریخواردوان لەژێر
داروپەردووی باڵەخانەکاندا هاوار دەکەن و داوای دەکەن زوو بە هانەیانەوە بچن،
بەڵام بەهۆی کەمیی ئامێری پێشکەوتووەوە، خەڵکی ناوچەکە ناچاربوون ئامرازی سەرەتایی
بۆ لادانی کۆنکرێت و ڕزگارکردنی کەسوکاریان بەکاربهێنن.
پەیمانگای جیۆلۆجی ئەمریکی (USGS) ڕایگەیاند: بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی 7.2 پلە بەپێوەری
ڕێختەر بووە، دوای تەنها 39 چرکە بومەلەرزەی دووەم بە گوڕی 7.5 پلە ناوچەکەی
هەژاندووە، لە دوای ئەو دوو بومەلەرزە سەرەکییەشەوە زیاتر لە 30 بوومەلەرزەی دیکە
ئەو وڵاتەی هەژاند، کە پاشکۆ بوون.
لەلایەکی دیکەوە، کارلۆس ئالفارادۆ وەزیری تەندروستی ڤەنزوێلا
ڕایگەیاند: تیمەکانی پزیشکی و فریاگوزاری لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هاوکاریکردنی
برینداران و گەیشتن بەو کەسانەی لەژێر داروپەردووەکانداگیریان خواردووە.
پەیوەست بە ئاماری قوربانیەکانیش، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد: تاوەکو ئێستا 235کەس
گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون،ئەمە جگە لەوەی سەدان
کەسی دیکە بێسەروشوێنن و تیمەکان لەناو داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا
بەدوایاندا دەگەڕێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

