یەکێتی ئەوروپا سزا ئابورییەکانی سەر روسیا درێژ دەکاتەوە
جیهان 02:34 PM - 2026-06-26
میدیاکان
ئاڵای روسیا و یەکێتی ئەوروپا
یەکێتی ئەوروپا سزا
سەپێندراوەکانی سەر روسیا بۆ ماوەی 12 مانگی دیکە درێژ دەکاتەوە و هۆکارەکەشی بۆ
بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکراین دەگێڕێتەوە.
ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، رایدەگەیەنێت: بەهۆی بەردەوامی هێرشی روسیا
بۆ سەر ئۆکراین و تێکدانی سەقامگیری ئەو وڵاتە، بڕیاردرا سزا ئابورییەکانی سەر
روسیا بۆ 12 مانگی دیکە درێژ بکرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی
ئەنجومەنەکە، سزا سەپێندراوەکان، بریتین لە سنووردارکردنی بازرگانی لەگەڵ روسیا،
سزا داراییەکان، سزا بەسەر تەکنەلۆژیای ئەو وڵاتە بە لایەنی سەربازی و
شارستانییەوە، لەگەڵ سزای هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا، هەروەها
بەشێک لە بانک و ڕێکخراوی روسیا.
ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا جەختی لەوە کردەوە : ئەگەر پێویست بکات،
ئامادەیە سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنێت.
هاوکات لێپرسراوانی باڵای روسیا لە بەرامبەر ئەو سزایەدا رایدەگەیەنن: ئەو وڵاتە خۆڕاگری ئابوری هەیە لە
بەرامبەر ئەو گەمارۆیانەدا کە وڵاتانی ئەوروپا ساڵانێکە سەپاندوویانە بەسەر
روسیادا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا ڕایگەیاندبوو:
سیاسەتی ڕۆژئاوا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و لاوازکردنی ڕووسیا ستراتیژییەکی درێژخایەنە،
هەروەها سزا سەپێنراوەکان بەتەنها کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری روسیا نابێت،
بەڵکو زیان لە ئابوری جیهانیش دەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

