ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆتی لە باكوری كوردستان جێگیركرد
جیهان 06:49 PM - 2026-06-26
DPA
سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت
لە چوارچێوەی پلانی بەرگریی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)دا،
گۆڕانكاری لە پێكهاتەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە پارێزگای مەلەتیی باكووری
كوردستان كراوە.
زەكی ئاكتورك وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، یەكەیەكی
سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی سەر بە ئەڵمانیا لە بنكەی كورەجیك لە پارێزگای
مەڵەتی جێگیر كراوە و لە رۆژی 24ی ئەم مانگەدا بە رەسمی ئەركی پاراستنی ئاسمانیی
ناوچەكەی لە سیستمی پاتریۆتی ئەمریكی وەرگرتووە، كە پێشتر لەو بنكەیەدا جێگیر بوو.
پێشتر لە چوارچێوەی پلانی بەرگریی هەمیشەیی هاوپەیمانێتیی ناتۆ و بە
مەبەستی بەهێزكردنی چەتری بەرگریی ئاسمانیی ناوچەكە، لە 18ی حوزەیرانی ئەمساڵ،
یەكەیەكی سیستمی پێشكەوتووی بەرگریی ئاسمانیی سەر بە ئیتاڵیا لە فەرماندەیی بنكەی
سێیەمی سەرەكیی فڕۆكە جەنگییەكان لە شاری كۆنیا داندرا.
هاوپەیمانیی ناتۆ لە دوای ئاڵۆزییە جیۆپۆلەتیكییەكانی ناوچەكە و شەڕی
ئێران و ئەمریكا، بەردەوامە لە زیادكردنی توانای بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە ئاسمانی و
مووشەكییەكان لە ناوچەكە و پاراستنی ئاسمانی وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیمانێتییە
نێودەوڵەتییەدا.
بنكەی سەربازیی كورەجیك لە مەڵەتیی باكووری كوردستان، لە ساڵی 2012ەوە
وەك بنكەیەكی گرنگی راداری هۆشداریی پێشوەختەی ناتۆ كار دەكات، كە ئامانجی سەرەكیی
ناسینەوە و بەرپەرچدانەوەی مەترسییە موشەكییە بالیستییەكانە لە دەرەوەی سنوورەكانی
ناتۆ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

