گەورەترین فێستیڤاڵ بۆ دووەمین رۆژ لە سلێمانى بەردەوام دەبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-06-27
کەناڵ8
فێستیڤاڵی سولی فێست لە هەواری شار بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ 27ی6ی2026، فێستیڤاڵی سولی فێست كە گەورەترین
فێستیڤاڵە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان لە پاركی هەواری شارى سلێمانی بۆ دووەمین رۆژ بەڕێوەدەچێت
و ماوەی هەشت رۆژ دەخایەنێت کە تیایدا زیاتر لە 100 چالاکیی جۆراوجۆر
پێشکەش دەکرێن.
فێستیڤاڵەكە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كار و چالاكیی تەواوی كەلتوورە
جیاوازەكان و داهێنانەكان، كە بە بەشداریی ژمارەیەك لە گەنجانی شاری سلێمانی،
تەواوی هەرێمی كوردستان و عیراق، كۆمپانیا و بازرگانەكان بەڕێوەدەچێت و ماوەی هەشت
رۆژ دەخایەنێت و تاوەكو 3ی7ی2026 بەردەوامدەبێت و رۆژانە لە سەعات 4 بۆ 12ی شەو
كار و چالاكییەكان بەڕێوەدەچن.
ئامانجی سەرەکیی فێستیڤاڵی سولی فێست بۆ راکێشانی زۆرترین گەشتیارە بۆ
شاری سلێمانی، کە چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 500 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکە
بکەن.
هاوکات، فێستیڤاڵەکە بۆ چوار زۆنی سەرەکی دابەشکراوە، کە بریتین لە:
زۆنی سەرەکی (170 کۆمپانیا)، زۆنی شانۆی رۆمانی بچووک، زۆنی منداڵان و زۆنی
شەقامەکە، کۆی گشتی 270 کۆمپانیا و براند لە تەواوی زۆنەکاندا بەشدارن.
هەر لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکار و منداڵی خوێندنگا
و باخچەکان لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادە دەبن و چالاکیی تایبەت بە خۆیان دەبێت،
بەشێوەیەک لە ماوەی ئەو 8 رۆژەدا، زیاتر لە 100 چالاکیی جۆراوجۆر لە بوارەکانی
تەندروستی، وەرزشی، کولتووری، پەروەردەیی، رۆشنبیری و خێزانی پێشکەش دەکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

