دوای گرژییەکان ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی نوێ دەکەن
جیهان 11:40 AM - 2026-06-27
میدیاکان
هێرشی نوێی ئەمریکا و ئێران دوای رێککەوتن
سوپای ئەمریکا
چەند ئامانجێکی لە ئێران بۆردوومان کرد و دەڵێت، لە وەڵامی هێرشی ئێران بووە بۆ
سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەروی هورمز، ئێرانیش هەڕەشەی نوێ دەکات، بەوەی توندتر
وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.
فەرماندەیی
ناوەندی ئەمریکا(سێنتکۆم) لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: وەک وەڵامێکی بەهێز بۆ
هێرشی ڕۆژی پێنجشەممەی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورمز،
هێزەکانیان هێرشییان کردووەتە سەر ئێران.
سێنتکۆم روونیشی
کردووەتەوە: فڕۆکە جەنگییەکانیان کۆگا و شوێنی هەڵگرتنی مووشەک و فڕۆکەی
بێفڕۆکەوان و ڕادارییان لە کەناراوەکانی ئێران کردووەتە ئامانج.
هاوکات، ئاژانسی ئیرنا لە زاری سوپای پاسدارانەوە، بڵاویکردەوە، کە هێزی
دەریایی ئێران، چەند پێگەیەکی ئەمریکایان لە ناوچەکە بە ئامانج گرتووە، وەک
وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا کە کەنارە ئاوییەکانی ئێرانیان بە ئامانج گرتبوو.
لە راگەیەندراوەکەیدا، سوپای
پاسداران، هۆشداری دەدات، ئەگەر ئەمریکا هێرشی نوێ ئەنجام بداتەوە، ئەوە ئێران
توندتر وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەکەیدا، کە بەیانی ئەمڕۆ
بڵاویکردووەتەوە، روونیشی کردووەتەوە، بەپێی مادەی پێنجی لێکتێگەیشتنی
ئیسلامئاباد، بەڕێوەبردنی گەروی هورمز لە ئەستۆی ئێراندایە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکاش هەڕەشەی نوێی لە ئێران کرد و جەی دی ڤانس جێگری
سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری بە ئێران دا و رایگەیاند: توندوتیژی بە توندوتیژی وەڵام
دەدرێتەوە، ئەگەر کێشەیەکیان لەسەر رێککەوتن هەیە دەتوانن پەیوەندیی بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

