دابەشکردنی مووچە لەهەرێم مانگی تێپەڕاند
عیراق 10:48 AM - 2026-06-28
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
دابەشکردنی مووچە لەهەرێمی کوردستان مانگێکی تێپەڕاند،
لەکاتێکدا لە عیراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران کراوەو،
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژە بەوە دەکات لەچەند رۆژی داهاتوودا
عیراق مووچەی هەرێم بە لێبڕینی 120 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی 26-5-2026 دەستی بە
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی کردوو لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی
سەرجەم مووچەخۆرانی دابەشکرد، هەرچەندە بەشێک لە مووچەخۆران وەرگرتنی مووچەکەیان
کەوتە جەژنی قوربانەوە، لەدوای ئەو وادەیەشەوە کە مانگێک زیاترە، هیچ مووچەیەک
لەهەرێم دابەشنەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی عیراق ئەمڕۆ لە
راگەیەندراوێکدا خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی راگەیاندووە، هاوکات
چاوەڕوانیشدەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
لەلایەکی دیکەوە بڕیارە لەم هەفتەیەدا سێ وەفدی وەزارەتی
دارایی هەرێم بۆ پرسی مووچە و چەند پرسێکی دیکەی دارایی سەردانی بەغداد بکەن و
لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق کۆببنەوە، کە تەوەری کۆبونەوەکان خۆیان لە پرسی
پێداچونەوەو کەمکردنەوەی بڕی ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانەی داهاتی نانەوتی
هەرێم بۆ بەغداد و ناردنی مووچە بۆ هەرێم لە وادەی خۆیدا دەبینێتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق بۆ PUKMEDIA رایگەیاندووە: وەزارەتی دارایی
عيراق بڕیاریداوە ئەم هەفتەیە بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ لە پارەی مووچەی
هەرێمی كوردستان ببڕێت و بڕی 830 ملیار دینارەكەی دیكە وەك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
ڕەوانە بكات.
پێشتر عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عیراق مانگانە لە وادەی خۆیدا خەرج دەکرێت، لەکاتێکدا هەمیشە سەرەتا مووچەی مووچەخۆرانی عیراق دابەشدەکرێت و
بەچەندین هۆکار مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخرێت، کە هۆکارەکان بۆ نەناردنی داهاتی نانەوتی و دواکەوتنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەگەڕێندرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

