بەغدادو هەرێم تاوتوێی یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان و كۆكردنەوەی داهاتی دەروازەكان دەكەن
کوردستان 02:56 PM - 2026-06-29
واع
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری عیراق
ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری عیراق، بە سەرۆكایەتی فالح ساری و بە ئامادەبوونی وەفدێكی باڵای هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بەپێكهێنانی لێژنەیەكی هاوبەش بۆ رووپێوكردنی خاڵە سنوورییەكانی هەرێم، هاوكات هەردوولای راسپارد بۆ یەكخستنی لێخۆشبوونە گومرگییەكان و دۆزینەوەی میكانیزمێكی هاوبەش بۆ كۆكردنەوەی داهاتی دەروازەكان.
ئەمڕۆ دوو شەممە 29ی 6ی 2026، بە سەرۆكایەتی فالح ساری، وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان بەوەكالەت، پێنجەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری بەڕێوەچوو، كەتێیدا وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی هەرێم و لێپرسراوانی دەروازە سنوورییەكان و گومرك و باجی هەردوولا بەشداربوون، بەمەبەستی تاوتێكردنی یەكخستنی رێكارە گومركی و باجییەكان و جێبەجێكردنی سیستمی ئەلیكترۆنی "ئەسیكۆدا".
لەكۆبوونەوەكەدا، بڕیار لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بەسەرۆكایەتی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییە فیدراڵییەكان درا، ئەركی ئەم لیژنەیەش ئەنجامدانی رووپێوێكی گشتگیرە بۆ خاڵە سنوورییەكان و سەردانیكردنی دەروازە ناڕەسمییەكانی هەرێم، بەمەبەستی بەڕەسمی ناساندنی ئەو دەروازانەی بەپێی پێوەرو ستانداردەكان شیاون بكرێنە دەروازەی رەسمی، هاوكات داخستنی دەستبەجێی سەرجەم ئەو دەروازەو خاڵە سنوورییە ناڕەسمییانەی كەمەرجەكانیان تێدا نییە.
هەروەها لەپێناو رێكخستنی مامەڵە داراییەكاندا، ئەنجومەنەكە وەزارەتی دارایی فیدراڵی راسپارد كە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم نامیلكەیەكی یەكگرتوو ئامادە بكەن، كە سەرجەم لێخۆشبوون و ئاسانكارییە گومرگییەكان لەخۆبگرێت. ئەم نامیلكەیە بەرزدەكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی بە مەبەستی پەسندكردنی و كارپێكردنی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان بەبێ جیاوازی.
لە كۆتاییدا، ئەنجومەنەكە رێككەوت لەسەر بەرزكردنەوەی پێشنیارە یاسایی و تەكنیكییەكانی هەردوولا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی، بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی میكانیزمی كۆكردنەوەی داهاتە داراییەكان لەدەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و یەكخستنیان لە چوارچێوەی یەك سیستمی هاوبەشدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

