دەستگیركردنی گەندەڵكاران نرخی دۆلاری دابەزاند
کوردستان 06:09 PM - 2026-06-29
PUKMEDIA
دۆلار و دينار
ماوەی دوو رۆژە نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزیوەو ئەندامێكی ئەنجومەنی بازاڕی شەوكەتی مەلا-ش دەڵێت: دەستگیركردنی گەندەڵكاران نرخی دۆلاری دابەزاندووە.
لوقمان حەسەن سەعید، ئەندامی ئەنجومەنی بازاڕی شەوكەتی مەلا، كەتایبەتە بە ئاڵوگۆڕی دراو لەسلێمانی، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە 29ی 6ی 2026، نرخی دۆلار بۆ 153 هەزار و 900 دینار دابەزی، لەكاتێكدا لەچەند رۆژی رابردوودا نرخەكەی گەیشتە 159 هەزار و 900 دینار، هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی دۆلاریش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەڵمەتەی حكومەتی عیراق دژی گەندەڵكاران گرتوویەتییەبەر.
راشیگەیاند: دەستگیركردنی دەیان تۆمەتباری گەندەڵی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (هێرشی بەرەبەیان)دا، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی هەبوو، چونكە پاش دەستبەسەرداگرتنی ئەو دۆلارانە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، هاووڵاتیان پێیانوایە دووبارە لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا دەخرێنەڕوو، بەمەش خستنەڕوو زیاد دەكات و خواست كەمدەبێتەوە، ئەوەش راستەوخۆ نرخی دۆلاری بەرامبەر بەدینار دابەزاند.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە حكومەتی عیراق، هەڵمەتێكی بەرفراوانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (هێرشی بەرەبەیان)دا دەستپێكردووە، ئەمڕۆش حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: تائێستا 68 تۆمەتبار دەستگیركراون و گەڕان بەدوای تێوەگلاوانی دیكەشدا بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

