نرخی نەوت لە دابەزینی بەردەوامدایە
جیهان 09:54 AM - 2026-06-30
PUKMEDIA
نرخی نەوت
نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهان، لە دابەزینی بەردەوامدایە و بەشێوەیەک یەک بەرمیل نەوتی برێنت
بە 72 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هۆکارەکەشی بۆ ئاسایی بوونەوەی هەناردەی نەوت لە
گەروی هورمز دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ 30ی6ی2026،
نرخی نەوتی برێنت یەک دۆلار و 11 سەنتی دیکە دابەزی و یەک بەرمیل نەوت بە 72 دۆلار
و 4 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، نەوتی
تەکساس، دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک دۆلار و 99 سەنتی دیکە دابەزی و یەک
بەرمیل نەوتی ئەم جۆرەش بۆ 69 دۆلار و 76 سەنت دابەزی.
هۆکاری
دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت، بۆ رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران
دەگەڕێتەوە، کە بەهۆیەوە گەروزی هورمز کراوەتەوە و کەشتییە نەوتهەڵگرە
گیرخواردووەکان، نەوتەکەیان گواستەوە، بەشێوەیەک رۆژی پێنج شەممە نزیکەی 20 ملیۆن
بەرمیل نەوت لە گەروی هورمزەوە دەرچووە، ئەم ژمارەیەش ئاماژەیە بۆ ئاسایی بوونەوەی
دۆخی گەروەکە بۆ پێش جەنگ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

