عیراق بەدوای دەروازەی نوێی هەناردەی نەوتەوەیە
عیراق 11:36 PM - 2026-06-30
میدیاکان
هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری بانیاسەوە
وزارەتی نەوتی عیراق، دووپاتی
دەکاتەوە، کە پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆرییەک بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری
بانیاسەوە هێشتا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە، ڕوونیشیکردەوە : عیراق تاووتوێی
دۆزینەوەی دەروازەی جێگرەوە بۆ دەروازە دەریاییەکانی ئێستا دەکات.
سەلیم ڕیکابی وتەبێژی وەزارەتەکە،ڕایگەیاند: پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆرییەکی
عیراقی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری بانیاسەوە لە خاکی سوریادا هێشتا لێکۆڵینەوەی
لەسەر دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە : پڕۆژەیەک
هەیە کە لە بنەڕەتدا پەیوەستە بەم پڕۆژەیەوە، بەڵام سەرەتا دەبێت بۆری بەسرە –
حەدیسە درێژبکرێتەوە بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ حەدیسە، پاشان پلان بۆ
درێژکردنەوەی بۆرییەکی هاوتەریب بۆ هێڵی تورکیا دەستپێدەکات.
وتیشی :لێکۆڵینەوە بۆ پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ تەواوبوونی
ڕاکێشانی بۆرییەکە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، دەبێتە جێگرەوەی ئەو تانکەرانەی
(تەنکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی) کە لە ئێستادا نەوت لە ڕێگەی خاکی سووریاوە
دەگوازنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد : پڕۆژەکە لە کاتی جێبەجێکردنیدا ئاسانکارییەکی زۆر
دەکات، چونکە عیراق تاووتوێی دۆزینەوەی دەروازەی جێگرەوە بۆ دەروازە دەریاییەکانی
ئێستا و دەروازەی تورکی دەکات، تاوەکو ئازادیی زیاتر لە پرۆسەکانی هەناردەکردندا
دابین بکات، بۆ ئەوەی ئەزموونی داخرانی گەرووی هورمز دووبارە نەبێتەوە، کە بەهۆیەوە عیراق
تووشی سنووردارکردنی هەناردەکردنی بوو، لە کاتێکدا ئەگەر دەروازەی جێگرەوە هەبایە،
دەیتوانی نەوت زیاتر هەناردە بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

