عیراق و تورکیا لەسەر بەردەوامی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن
عیراق 10:18 PM - 2026-07-03
واع
هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە
عیراق و توركیا لەسەر
بەردەوامی هەناردەكردنی نەوتی عیراق بە نەوتی هەرێمی كوردستانیشەوە رێككەوتن و لە
ماوەیەكی نزیكیشدا رێككەوتنی نوێ ئیمزا دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی
دەرەوەی عیراق، وەفدێكی باڵا كە پێكهاتبوو لە محمەد بەحرعلوم، بریكاری وەزارەتی
دەرەوە و نەزیر هنداوی، بریكاری وەزارەتی نەوت و ماجید لەجماوی، باڵیۆزی عیراق لە
ئەنقەرە كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ئەلپئەرسلان بەیرەقدار وەزیری وزە و سەرچاوە
سروشتییەكانی توركیا ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا،
میكانیزمەكانی بەهێزكردنی هاوكاری دووقۆڵی لە كەرتی وزەدا تاوتوێكران، لەگەڵ
گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ بەردەوامی هەناردەكردنی نەوت بە شێوازێك كە خزمەت بە
بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە،
تاوتوێی رێككەوتننامەی هێڵی بۆری نەوتی عیراق - توركیا كرا و چەندین خولی دانوستان
و كۆبوونەوەی تەكنیكی ئەنجامدران و هەردوولا رێككەوتن لەسەر بەردەوامی و راوێژ.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق،
راشیگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناغی داهاتوودا پرۆتۆكۆڵێك ئیمزابكرێت بۆ
بەردەوامیی هەناردەكردنی نەوتی عیراق بە نەوتی هەرێمی كوردستانیشەوە و پرۆتۆكۆڵەش
دەبێتە هەنگاوێكی گرنگ بۆ ئامادەكردنی رێككەوتننامەیەكی نوێ لە نێوان هەردوولادا،
كە ماوەی ئیمزاكردنی ساڵێك تێپەڕ نەكات لە دوای كۆتاییهاتنی رێككەوتنی ئێستا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رێککەوتنی بۆریی نەوتی خاو بۆ یەکەمجار
27ی8ی1973 لەنێوان عیراق و تورکیا ئیمزا کرا،
کە بەپێی بڕیارێکی حکومەتی تورکیا لە کۆتایی ئەم مانگە و لە 27ی7ی2026، کۆتایی
دێت، کە تورکیا ئامادە نییە بەم شێوازەی ئێستا رێککەوتنەکە ئیمزا بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

