ترەمپ لە تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا دەکات
جیهان 11:14 PM - 2026-07-03
AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداری لە لووتکەی ناتۆ سەردانی
ئەنقەرە دەکات، کە لە ئێستادا لە ناکۆکی قوڵدایە لەگەڵیدا و بە پڵنگی سەر کاغەز
ناویان دەبات، بەڵام دیاری بۆ تورکیا پێیە.
مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ
بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ، هەفتەی داهاتوو سەردانی
تورکیا دەکات.
لە میانەی دانیشتنی گوێگرتن لە رۆبیۆ لە کۆنگرێس، وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا رایگەیاند: هۆکاری نائومێد بوونی ترەمپ لە ناتۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو
وڵاتانە لەکاتی قەیرانەکەدا رێگەیان نەدا بنکەکانیان بەکاربهێنین، هەرچەندە نائومێدی
سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام بەشداری لە لوتکەکەدا دەکات.
وڵاتانی ئەوروپا لە ماوەی جەنگی ئەمریکا و ئێران، رێگەیان نەدا واشنتن
ئاسمان و بنکەکانیان بەکارهێنێت، رەتیشیان کردەوە، کە بەشداری لە کردنەوەی گەروی
هورمز بکەن، ئەمەش دۆناڵد ترەمپی نیگەران کرد و چەندین جار بە پڵنگی سەر کاغەز ناوی بردوون.
ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا، کە سەردانی تورکیا دەکات، لە دوای
سەردانەکەی باراک ئۆباما لە ساڵی 2009، بەڵام دواتر و لە ساڵی 2019 دوای کڕینی
سیستمەکانی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400ـی ڕوسیا، تورکیا لە پرۆگرامی فرۆشتنی ئێف
35ـی ئەمریکا دوورخرایەوە، بەمەش پەیوەندییەکانیان ئاڵۆز و ساردبوونەوەی بەخۆیەوە
بینی.
لە بارەی دیارییە بەنرخەکەشەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دیارییەکی
بەنرخ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بۆ ئەنقەرە، ئەویش ئەگەری هەڵگرتنی قەدەغەی فرۆشتنی
فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکییە بەو وڵاتە، کە سەرۆکی تورکیا ماوەیەکی زۆرە داوای دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

