داد و دەستپاکی عیراق: ملیاران دۆلاری دزراو گەڕێنراونەتەوە وڵات
عیراق 01:50 PM - 2026-07-05
PUKMEDIA
عیراق ملیاران دۆلار دەگەڕێنێتەوە وڵات
وەزارەتی دادی
عیراق رایگەیاند، کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی
دەستپاکی فیدراڵی، توانیویانە بڕێکی بەرچاو لە پارە دزراو و بلۆککراوەکان لە
دەرەوەی وڵات بگەڕێننەوە، هاوکات دۆسیەی یاساییان لە پێنج وڵاتی دیکە بۆ هەمان
مەبەست کردووەتەوە.
ئەحمەد لعێبی،
وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق ئاماژەی رایگەیاند: پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارەکان بەپێی
ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بووە.
لەسەر بڕی پارە
گەڕاوەکان لە ساڵانی 2025 و 2026 رایگەیاند: زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری بلۆککراو لە
لوبنان، زیاتر لە 20 ملیار و 457 ملیۆن دۆلار بۆ بەرژەوەندی بانکی ناوەندی و بڕی ملیارێک
و 706 ملیۆن دۆلار لە ئوردن گەڕێنراونەتەوە کە لەلایەن تۆمەتبارێکی هەڵاتووەوە
برابووە دەرەوە.
لەلایەکی
دیکەوە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عیراق ئاشکرای کرد: توانیویانە نیوەی ئەو
تۆمەتبارانەی گەندەڵی کە بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتبوون، لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ
پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆڵ) دەستگیر بکەنەوە و بڕێکی زۆر لە پارە دزراوەکان
بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
دەستەکە بەڵێنی
"سوپرایزی گەورە" دەدات لە ئاشکراکردنی دۆسیەی نوێ، کەسایەتی زۆر دیار و
گەڕاندنەوەی بڕە پارەی زەبەلاح لە داهاتوودا.
سەبارەت بە
ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەکە، دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کردووە کە هێشتا
بەربەست لەگەڵ هەندێک وڵاتدا هەیە بەهۆی جیاوازیی یاساکانەوە، بەتایبەت کە بەشێک
لە پارە دزراوەکان تێکەڵی ئابووری ئەو وڵاتانە بوون، ئەمەش پێویستی بە
بەدواداچوونی ورد و بەڵگەی بەهێز هەیە بۆ سەلماندنی خاوەندارێتی عیراق بۆیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

