ناتۆ سەرکردەی 32 وڵات لە ئەنقەرە کۆدەکاتەوە
جیهان 10:55 AM - 2026-07-07
ئاژانسەکان
ئاڵای ناتۆ
وا بڕیارە ئەمڕۆ
سێشەممە 7-7-2026 بۆ بەشداری لە لوتکەی ناتۆ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی 32 وڵات بگەنە
ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەک کە سەرنج دەخاتە سەر بەهێزکردنی خەرجی و
تواناکانی بەرگریی ئەوروپا، لەگەڵ بەستنی گرێبەستی گەورە بۆ کڕینی چەک.
لوتکەکە بە
پێشانگایەکی گەورەی پیشەسازی دەست پێدەکات کە ئامانج لێی یارمەتیدانی هاوپەیمانانە
بۆ گۆڕینی زیادبوونی خێرای بودجە سەربازییەکان بۆ توانای نوێ و گرێبەستی کڕین بە
بەهای ملیارەها دۆلار.
سبەینێ
چوارشەممە، سەرکردەکانی ناتۆ دووبارە کۆدەبنەوە بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژکارییەک کە
سەرنج دەخاتە سەر گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتییەکی گەورەتری ئەوروپا بۆ بەرگریکردن لە
خۆی، لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانی سەرنجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەو ناوچەی
زەریای هێمن و ناوچەکانی دیکە.
هاوکات لەم
لوتکەیەدا کە دوو رۆژ دەخایەنێت، باس لە جەنگی ئۆکرانیا و ئاسایشی وڵاتانی ئەندام
دەکرێت، حکومەتی تورکیا 56 هەزار کارمەندی ئەمنی بۆ پاراستنی لوتکەکە تەرخانکردووە
و سێ هەزار رۆژنامەنوس رووماڵی دەکەن.
ئەم
کۆبوونەوەیە بە وتاری مارک رووتە سکرتێری گشتی ناتۆ دەستپێدەکات و تێیدا چەندین
کۆڕبەند لەبارەی بەرگرییەوە ئەنجام دەدرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

