پزیشکێکی جوانکاری بە ڕۆنی قرچاو ڕووخساری هاوسەری پێشووی شێواند
عیراق 03:00 PM - 2026-07-07
میدیاکان
فەیروزە پزیشکی بێهۆشکاری
لە ڕووداوێکی
توندوتیژیدا لە بەغداد، پزیشکێکی جوانکاری بە ڕۆنی قرچاو هێرشی کردە سەر هاوسەری
پێشووی و بەهۆیەوە روخساری بەتەواوی شێواوە ، تۆمەتبارەکەش لە کاتی هەڵاتنیدا لە
فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکرا.
میدیا
عیراقییەکان بڵاویان کردەوە، قوربانییەکە ناوی فەیروزەیە و پزیشکی بێهۆشکارییە،
رۆژی 5ی7ی2026 لە شوقەکەی خۆی لە کۆمەڵگەی نەخیلی نیشتەجێ بوون لە بەغداد، هاوسەری
پێشووی کە پزیشکێکی جوانکارییە بەناوی
"محەممەد عەقیدی" هێرشی کردووەتە سەر و بە رۆنی قرچاو روخساری
سوتاندووە، کە بووەتە هۆی دەرھێنان و لەدەستدانی یەکێک لە چاوەکانی.
دوای هێرشەکە،تۆمەتبارەکە
ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوڕەکەیدا بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد هەڵاتووە بە
مەبەستی ڕاکردن بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام پێش گەشتکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
بە مادەی 412 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیر کراوە.
بەپێی میدیا عیراقییەکان، ئەم دوو هاوسەرە پێشتر
بەهۆی کێشەیەکەوە جیابوونەتەوە، هەر ئەم کێشەیەش هۆکاری هێرشی تۆمەتبارەکە بووە،
رووداوەکەش لەسەر ئاستی عیراق توڕەیی لێکەوتەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە،
هاووڵاتیان داوا دەکەن توندترین سزا بدرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

