وەزیری دارایی فیدڕاڵی: ئامادەکارییەکانی یاسای بوودجەی 2027 بەردەوامە
عیراق 08:16 PM - 2026-07-07
راگەیاندنی وەزارەت
وەزیری دارایی فیدراڵی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران
وەزیری دارایی عیراق، ئاشکرای دەکات: بەردەوامن
لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای بوودجەی گشتیی
فیدراڵی بۆ ساڵی 2027، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرزیبکەنەوە بۆ ئەنجومەنی
وەزیران و دواتریش پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکەن بەمەبەستی پەسەند کردنی.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی عودەی عەواد و بە ئامادەبوونی ئەندامانی
لیژنەکە، میوانداری فالح ساری وەزیری داراییان کردووە،ئامانجیش لە میوانداریکردنەکە
بۆ تاوتێکردنی دۆخی دارایی و ئابووری و میکانیزمەکانی داڕشتنی بوودجەی 2027 بووە.
وەزیری دارایی لەو میواندارییەدا، ئاماژەی بەوە کرد : وەزارەتەکەی
کۆمەڵێک کاری لەپێشینەی داناوە، لەوانە: بەدیجیتاڵکردنی بەشەکانی وەزارەت،
دامەزراندنی دەستەیەکی پسپۆڕ، گۆڕینی قۆناغ بە قۆناغی سیستمی بوودجە لە
"بوودجەی بڕگەکان"ەوە بۆ "بوودجەی بەرنامە و پڕۆژەکان".
وتیشی: ئەم سیستمە نوێیە لە چەند
پارێزگایەک وەک نموونەی سەرەتایی جێبەجێ دەکرێت و دواتر بۆ هەموو پارێزگاکان
گشتاندنی پێدەکەین.
هەر لەو میواندارییەدا، گفتوگۆ کراوە لەسەر میکانیزمەکانی زیادکردنی
داهاتی گشتی، کاراکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی گومرگی (ئەسیکۆدا)، و ئەگەری
هەموارکردنەوەی چەند یاسایەکی پەیوەندیدار،ئەمە جگە لەوەی کاردەکەن بۆ دامەزراندنی سندووقی گەشەپێدان و سندووقی وزە،
بە مەبەستی بەهێزکردنی گەنجینەی گشتی.
لە کۆتایی میواندارییەکەدا، گفتوگۆی چڕ لەبارەی دۆسیە داراییەکان کرا
و جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دۆسیەی کارمەندانی گرێبەست و خاوەن
کرێی ڕۆژانە کرایەوە بە شێوازێک کە سەقامگیری دارایی و ئابووری وڵات بپارێزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

